خه‌ندان-
كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی سێ رۆژ پشوی فه‌رمیه‌وه گۆڕانكاری له‌پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌و سێ رۆژه‌دا به‌یانیان كاره‌با نابێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ تا 1:00ی شه‌و جگه له كاتژمێر (4:00 بۆ 5:00)ی ئێواره، كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن مۆلیده‌كانی سنوری شاری سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه، به هۆی ڕاگه‌یاندنی پشوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 1:00ی شه‌و ده‌بێت ئه‌م به‌رنامه‌یه تا ڕۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌هۆی كه‌مبونی كاره‌بانی نیشتمانی له‌سبه‌ینێوه ڕۆژانه یه‌ك كاتژمێر مۆلیده‌كان پشو ده‌ده‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌هۆی كه‌مبونی كاره‌بانی نیشتمانی له‌سبه‌ینێوه ڕۆژانه یه‌ك كاتژمێر مۆلیده‌كان پشو ده‌ده‌ن واتا له كاتژمێر 4:00 بۆ 5:00ی ئێواران مۆلیده‌كان ده‌بێت پشو بده‌ن و كار نه‌كه‌ن، چونكه له كوتایی مانگ ئه‌و كاتژمێره‌یان بۆ هه‌ژمار ناكرێت".
مۆلیده ئه‌هلیه‌كان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له‌و سێ رۆژه پشوه‌دا به‌یانیان كارنه‌كه‌ن
هاوكات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی راگه‌یاندنی پشوی فه‌رمی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ داوا له مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی ناو شاری سلێمانی ده‌كه‌ین، له‌و سێ رۆژه پشوه‌دا به‌یانیان كارنه‌كه‌ن، له‌بری ئه‌وه كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتییان، هه‌روه‌ها ئێواران كاتژمێر 4-5 پشو به موه‌لیده‌كانیان بده‌ن.