خه‌ندان-
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌مشه‌و كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان له‌كه‌شێكی ئه‌منی گونجاو دوپاتكرده‌وه.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدا، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نیشتمانی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
میوانداری لیژنه‌ی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، میوانداری لیژنه‌ی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان، هه‌روه‌ها باس له گرنگترین ئاسته‌نگه‌كان و پێشبینی پسپۆڕان و میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان كرا.
سودانی ئاماده‌یی ته‌واوی دوپاتكرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یی ته‌واوی دوپاتكرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌شێكی ئه‌منی گونجاو‌دا.