خه‌ندان-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ (7 و 8، 9)ی شوباتی 2023 له له هه‌مو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومیی هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه بكرێته پشوی فه‌رمی.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پشتبه‌ستن به ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ (7و 8 و 9ی شوباتی 2023)، له هه‌مو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومیی هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پشوی فه‌رمی ده‌بێت.
پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "جگه له ئێشكگریی هه‌ردو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی له به‌رده‌وامیدان به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و حاڵه‌تی له‌ناكاو، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی شەپۆلێکی سەرما روی تێدەکات، کە بۆماوەی هەفتەیەک له رۆژی سێشەممە 7ی (شوبات/2)ی 2023 دەستپێدەکات تاوه‌کو چوارشەممەی داهاتو، کاریگەری بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرما لەزۆربەی ناوچەکان بۆ ژێر سفری پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه.
ده‌قی راپۆرته‌كه:
راپۆرتی دیكەی پەیوەندیدار بە كەشوهەوا