خه‌ندان-
وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی له توركیا و سوریا ڕایانگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌ی كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ردو دو وڵاتی گرته‌وه، ژماره‌ی كوژراوان و برینداره‌كان به‌رزبونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه بۆ هه‌زار و 651 كه‌س، ژماره‌ی بریندارانیش بۆ 11 هه‌زار و 119 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
له سوریا 570 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
له‌لای خۆشیه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه گه‌یشتوه‌ته 570 كه‌س، هه‌روه‌ها هه‌زار و 403 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه له‌ژێر دار‌و په‌ردوی باڵه‌خانه و بینا ڕوخاوه‌كاندان
تیمه‌كانی ته‌ندروستی و فریاگوزاری له‌هه‌ردو وڵاتی سوریا و توركیا به‌هاوكاری و یارمه‌تی وڵاتان و چه‌ندین رێكخراوی جیهانی به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه له‌ژێر دار‌و په‌ردوی باڵه‌خانه و بینا ڕوخاوه‌كاندان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.7 پله رێخته‌ر باشوری توركیای گرته‌وه و زیانه‌كانیش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا تۆمار كران، له ناوچه جیاجیاكانی وڵاتانی دراوسێش هه‌ست به بومه‌له‌رزه كرا.