خه‌ندان-
كۆمپانیایه‌ك له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ریكلامی پرۆژه‌یه‌كی بۆ دروستكردنی ڤێلا له‌سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گرون بڵاوكرده‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلامی پرۆژه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌كانی خه‌ندان ده‌ركه‌وت، ریكلامه‌كه ته‌نها پرۆژه‌یه‌كی خه‌یاڵیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی نه‌كراوه.
كۆمپانیایه‌كی ته‌لارسازی ریكلامی پرۆژه‌یه‌كی له هه‌ژماری تایبه‌تی كۆمپانیاكه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ریكلامه‌كه‌ش، پرۆژه‌كه دروستكردنی ڤێلا له‌سه‌ر روبه‌ری 14 هه‌زار مه‌تر دوجا له‌سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گرون له‌خۆده‌گرێت و بۆ یه‌كه‌مجاریشه به‌مشێوازه ڤێلایه‌ك دیزاین بكرێت، سیاجی پڕۆژه‌كه به جۆرێك دیزاین ده‌كرێت كه هیچ ئاژه‌ڵێك ناتوانێت نزیك ببێته‌وه به‌هۆی بونی ته‌زویه‌كی كه‌می كاره‌بایی كه ده‌بێته هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی گیانداران.
ڕێژه‌یه‌كی زۆری سه‌وزایی به‌كارهێنراوه به‌هۆی نه‌بونی سه‌وزایی له سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گرون
كۆمپانیاكه باسی دروستكردنی سیاجێكی كۆنكرێتی به‌هێزی كردبو، له پشت پڕۆژه‌كه‌وه به به‌رزیه‌كی گونجاو بۆ پاراستنی له هه‌ر ڕوداوێكی نه‌خوازراو وه‌ك داڕمان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌و بارانه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری سه‌وزایی به‌كارهێنراوه به‌هۆی نه‌بونی سه‌وزایی له سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گرون، له‌سه‌ر كۆنسێپتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه واته Deconstructivism كار له‌پرۆژه‌كه‌دا ده‌كات، چونكه ئه‌مجۆره دیزاینه و شێوه‌ی ڤێلاكه له هه‌مو دیزاینه‌كانی دیكه جیاواز ده‌كات، فۆڕمی ڤێلاكه گونجاوه له‌گه‌ڵ سروشتداو هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه تێیدا به‌كارده‌هێنرێن له‌گه‌ڵ سروشتی ناوچه‌كه‌دا هاوشێوه‌ن.
هۆكاری هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندێتی شاخی پیره‌مه‌گرون له روی كه‌شوهه‌واوه
له‌لای خۆیه‌وه نوسه‌ر و چالاكوانی ژینگه‌یی خالید سلێمان ره‌خنه‌ی توندی له‌كۆمپانیاكه گرتوه و پرۆژه‌كه‌شی به "تاوانێكی ژینگه‌یی له‌سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گرون" وه‌سفكردوه و رایگه‌یاندوه، "پێش هه‌مو شتێك بزانین ئه‌م پرۆژه‌یه چیه‌و چۆن جێبه‌جێده‌كرێت و بۆ له‌سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گرون؟ به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یجی كۆمپانیاكه نوسراوه، هۆكاری هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندێتی شاخی پیره‌مه‌گرون له روی كه‌شوهه‌وا و فۆڕمه‌كه‌یه‌وه كه به‌سه‌ر سلێمانیدا ده‌ڕوانێت".
له‌هه‌ر خاڵێكه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه بكه‌ین له وێرانكاری زیاتر هیچی ترمان بۆ نامێنێته‌وه
ده‌شڵێت، "له‌هه‌ر خاڵێكه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه بكه‌ین له وێرانكاری زیاتر هیچی ترمان بۆ نامێنێته‌وه، لێره‌دا له‌هه‌ڵبژاردنی شێوازی دیزاینه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م كه شێوازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه واته Deconstructivism، چونكه ئه‌م ڕێبازه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی قوڵی ته‌لارسازیی له‌پشته‌وه نیه‌و شێوازێكه بۆ یاركردن به‌و شوێنه‌ی كاری تیاده‌كرێت و به‌ئاره‌زوی ئه‌ندیازیاره‌كه به‌بێ ڕه‌چاوی هیچ پرانسیپێكی ژینگه‌یی، ئه‌وه‌ش به‌ناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و نوێخوازییه‌وه، بۆ نمونه دانانی تۆڕێكی كاره‌باو ته‌زویه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر ڕوبه‌ری 14 هه‌زار مه‌تری دوجا، ئه‌مه خۆی له خۆیدا به‌شێكه له‌و خه‌یاڵه تاوانكارییه‌ی ئه‌ندازیارانی كۆمپانیا كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن، چونكه دژی هه‌مو پرانسیپێكی هونه‌ری ته‌لارسازیی نوێیه كه تیایدا سیستمی ژینگه‌یی ڕه‌چاوده‌كرێت، لێره‌دا به‌بێ داتاشینی هیچ بوختان و تۆمه‌تێك، پشت ده‌به‌ستین به خه‌سڵه‌ته‌كانی خودی پرۆژه‌كه كه جگه له‌وه‌ی 14 هه‌زار مه‌تری دوجا له جۆره‌كانی ڕوه‌ك و ئاژه‌ڵ مه‌حروم ده‌كات، به‌چوارده‌وری ئه‌و ڕوبه‌ره‌شدا، به ته‌زوی كاره‌با هه‌مو جۆره‌كانی له ژینگه‌ی سروشتیی خۆیان دورده‌خاته‌وه، یان ده‌یانكوژێت و له‌ناویان ده‌بات".
ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌ك ته‌نها پێوه‌ری ژینگه‌یی ڕه‌چاو نه‌كردوه، به‌ڵكو دژی هه‌مو پرانسیپێك كارده‌كات كه زیان به‌ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت
خالید سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌ك ته‌نها پێوه‌ری ژینگه‌یی ڕه‌چاو نه‌كردوه، به‌ڵكو دژی هه‌مو پرانسیپێك كارده‌كات كه زیان به‌ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نمونه یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی Ecotourism ده‌ستكارینه‌كردنی سروشته، هه‌روه‌ها نه‌كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی پێشكه‌وتوی وه‌ك جاده‌و بان له‌سه‌ر زه‌وی و له ئاسمان، ئه‌ویش له‌پێناو تێكنه‌داین سروشتی شوێنه‌كه‌و پیس نه‌كردنی ژینگه‌كه‌ی و پاراستنی ژیانی هه‌مه‌چه‌شنی تیایدا، خاڵێكی تری گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی بریتییه له به‌شداریكردنی دانیشتوانی لۆكالیی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌ویش له‌پێناو ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه له ڕوی ژینكۆمه‌ڵایه‌تی Ecosocial پته‌و بێت".
ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانمان بۆ دروستكردنی پرۆژه له‌سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گرون نه‌داوه
خه‌ندان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه له‌سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گرون به‌دواداچونه‌كانی ده‌ستپێكرد، له‌لای خۆیه‌وه عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند، "ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانمان بۆ دروستكردنی پرۆژه له‌سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گرون به‌هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌داوه".
ئێمه وه‌ك شاره‌وانی سلێمانی مۆڵه‌تی پرۆژه‌مان به‌هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌داوه
خه‌ندان هه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیكرد به ئه‌بوبه‌كر ته‌یب حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى، ناوبراو له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئێمه وه‌ك شاره‌وانی سلێمانی مۆڵه‌تی پرۆژه‌مان به‌هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌داوه تا پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گرون دروستبكات".
ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌كی خه‌یاڵیه و هیچی دیكه
هاوكات، هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌و كۆمپانیایه‌وه كردوه كه ریكلامی بۆ پرۆژه‌كه كردوه، ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌كی خه‌یاڵیه و هیچی دیكه، چونكه نه مۆڵه‌ت وه‌رگیراوه و نه هیچ كارێكیش بۆ جێبه‌جێكردنی كراوه".
ئه‌وه‌ی له هه‌ژماری فه‌رمی كۆمپانیاكه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها وه‌كو دیزاینێكی خه‌یاڵیه
هۆشیار ئیسماعیل وتیشی، "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیاكه قسه‌م كرد و به‌دواداچونمان كرد، ته‌نانه‌ت پێمڕاگه‌یاندون، ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێت ده‌یده‌ینه داواكاری گشتی، به‌ڵام كۆمپانیاكه دڵنیایی پێداوین كه جگه له بیرۆكه هیچ شتێكی دیكه نیه، ئه‌وه‌شی له هه‌ژماری فه‌رمی كۆمپانیاكه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها وه‌كو دیزاینێكی خه‌یاڵیه، ئه‌گه‌رنا دروستكردنی پرۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره له‌ئه‌رزی واقعدا بونی نیه".
كۆمپانیاكه له داتا‌و نه‌خشه‌سازییه‌كه‌ی خۆیدا باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه كه ئه‌م بیرۆكه‌یه
دوای به‌دواداچونه‌كانی خه‌ندان، نوسه‌ر و چالاكوانی ژینگه‌یی خالید سلێمان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی و بنكه‌ی پۆلیسی مێرگه‌پان، جگه له‌وه‌ی هاتنه سه‌رخه‌ت بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چونی بابه‌ته‌كه، بێ ئاگایی خۆیان له‌و پرۆژه‌یه ڕاگه‌یاند، دوای په‌یوه‌ندیكردن و به‌دواداچونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاندوه، كه ئه‌وه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌ك بوه خستویانه‌ته‌ڕو، به‌ڵام كۆمپانیاكه له داتا‌و نه‌خشه‌سازییه‌كه‌ی خۆیدا باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه كه ئه‌م بیرۆكه‌یه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ش بێت، هه‌ر دژی پرانسیپه‌كانی ژینگه‌و سیستمی ژینگه‌یی و هه‌مه‌چه‌شنییه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و خاك ده‌بێت".