خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند، دوای بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی توركیا، زیاتر له 20 بومه‌له‌رزه له عێراق تۆماركراون، "شاره‌كانی سلێمانی و مه‌نده‌لی و خانه‌قین زیاتر له ناوچه‌كانی دیكه مه‌ترسی رودانی بومه‌له‌رزه‌یان له‌سه‌ر هه‌یه".
عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی رایگه‌یاند، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چاودێری بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی توركیامان كرد، كه گوڕه‌كه‌ی 7.8 پله رێخته‌ر بو، و له ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه هه‌ستی پێكرا، تا ده‌گاته به‌غدای پایته‌خت، پاشان بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه له نزیك غازی عه‌نتابی توركیا له‌كاته‌كانی پاشنیوه‌ڕۆی هه‌ستی پێكرا كه پله‌كه‌ی حه‌وت پله رێخته‌ر بو".
بومه‌له‌رزه‌كه زیاتر له 460 كیلۆمه‌تر له سنوره‌كانی عێراقه‌وه دور بو
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بومه‌له‌رزه‌كه زیاتر له 460 كیلۆمه‌تر له سنوره‌كانی عێراقه‌وه دور بو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن زۆرێك له شاره‌كانی عێراقه‌وه هه‌ستیپێكراوه، به‌هێزی كاریگه‌رییه‌كانیشی نزیكه‌ی دو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه درێژبوه‌وه و ئه‌مه‌ش وایكرد له‌لایه‌ن به‌شێك له هاوڵاتیانی وڵاتی لیبیاشه‌وه هه‌ستیپێبكرێت".
دوای بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی توركیا له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا له عێراق زیاتر له 20 بومه‌له‌رزه تۆماركراون
عامر جابری ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، دوای بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی توركیا له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا له عێراق زیاتر له 20 بومه‌له‌رزه تۆماركراون كه سه‌رجه‌میان گوڕه‌كانیان سێ پله یاخود كه‌متر بون، بۆیه هه‌ستكردنیان زۆر سنوردار بو به‌بێ هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددی بون.
ناتوانرێت پێشبینی بومه‌له‌رزه بكرێت، به پێچه‌وانه‌ی بارودۆخی كه‌شوهه‌واوه
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئاشكراشیكردوه، "ناتوانرێت پێشبینی بومه‌له‌رزه بكرێت، به پێچه‌وانه‌ی بارودۆخی كه‌شوهه‌واوه، به‌ڵام عێراق ده‌كه‌وێته سه‌ر نه‌خشه‌ی عه‌ره‌بی، كه نزیكه له نه‌خشه‌ی ئێران و توركیا، بۆیه كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌ی له‌سه‌ر دروستده‌بێت، به‌تایبه‌ت شاره‌كانی سلێمانی و مه‌نده‌لی و خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه‌ش زیاتر كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌یه به‌راود به شاره‌كانی دیكه".