خه‌ندان-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كاتی داخستنی بازاڕ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و 100 دۆلار گه‌یشته 163 هه‌زار و 500 دینار، وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراویش له سلێمانی ده‌ڵێت، دابه‌زینه‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه بانكی ناوه‌ندی دۆلاری زۆر خسته‌ڕو، هاوكات خه‌ڵك گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی به‌های دۆلار داده‌به‌زێت.
جه‌بار گۆڕان، وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق نزیكه‌ی 99 ملیۆن دۆلاری خسته‌ڕو، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێش به‌م ئاڕاسته‌یه بێت ئه‌وا ورده ورده كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌های دۆلار دروستده‌كات و دایده‌به‌زێنێت"، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 100 دۆلار گه‌یشته 163 هه‌زار و 500 دینار، له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به 166 هه‌زار و 500 دینار بو.
ئێستا خه‌ڵك و بازرگانان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار داده‌به‌زێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار په‌یوه‌ندی به‌و لێدوانه‌ی عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندییه‌وه هه‌یه كه وتی، "چیتر كۆت و به‌ند له‌سه‌ر بانكه‌كان نیه و رۆژانه هه‌ر بڕێك كه بیانه‌وێت ده‌یخه‌نه‌ڕو"، هه‌روه‌ها ئێستا خه‌ڵك و بازرگانان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار داده‌به‌زێت و چیتر مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌های دینار نه‌ماوه.
بانكی ناوه‌ندی 98 ملیۆن و 956 هەزار و 26 دۆلاری خسته‌ڕو
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ دوشەممە 98 ملیۆن و 956 هەزار و 26 دۆلاری خسته‌ڕو، كه 52 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی نه‌قد و 46 ملیۆن و 56 هه‌زار و 26 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه بوه.
دواجار ده‌بێت به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زێت و جێگیر ببێت
وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، "دواجار ده‌بێت به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زێت و جێگیر ببێت و هیچ بیانویه‌ك نیه و ده‌شبێت سیستمی دارایی و بانك له عێراقدا بكرێته ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له به‌قاچاغبردنی دۆلار و سپیكردنه‌وه‌ی دراو بگیردرێت".