خه‌ندان-
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی به‌په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردو وڵاتی توركیا و سوریا كرد و بڕیاریدا، سه‌ره‌ڕای تیمی فریاگوزاری و ته‌ندروستی خێرا، سه‌به‌ته‌ی خۆراك ره‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكات كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، "محه‌مه‌د شیاع سودانی هاوسۆزی و هاوخه‌می قوڵی ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باشوری توركیا و باكوری سوریای گرته‌وه".
محه‌مه‌د شیاع سودانی به ناوی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌سوكاری قوربانیان كرد
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "محه‌مه‌د شیاع سودانی به ناوی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌سوكاری قوربانیان كرد له هه‌مو گه‌لانی برا و دۆست كه به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه توشی بون، هه‌روه‌ها بۆ گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان".
بڕی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و سوته‌مه‌نی، بۆ به‌شداریكردن له‌و كاره‌ساته، ره‌وانه‌ی قوربانییه‌كان بكرێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕێنمایی ده‌ركرد، به‌په‌له ژماره‌یه‌ك تیمی به‌رگری شارستانی، تیمی فریاگوزاری و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی فریاگوزاری، فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، شوێنی حه‌وانه‌وه و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی، هه‌روه‌ها بڕی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و سوته‌مه‌نی، بۆ به‌شداریكردن له‌و كاره‌ساته، ره‌وانه‌ی قوربانییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه زیانیان به‌ركه‌وتوه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیكردوه، دۆخی ئاماده‌یی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ كاره‌ساته سروشتییه‌كان له وڵات به‌رزبكرێته‌وه.
