خه‌ندان-
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سوریا و توركیا داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌و دو وڵاته كرد و رایگه‌یاند، دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه له پابه‌ندبونیان به سه‌بر و لێبورده‌یی بۆئه‌وه‌ی خودا به‌ڵا و نادادپه‌روه‌ری له سه‌ر ئێمه و ئه‌وان هه‌ڵبگرێت.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌وانه‌ی كه به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌ردا دێت، ده‌ڵێن ئێمه هی خوداین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و، ئێمه‌ش ئاشتی بۆ گه‌لی سوریا و توركیا ده‌خوازین".
دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه له پابه‌ندبونیان به سه‌بر و لێبورده‌یی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له كاتێكدا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌كه‌ین، هاوسۆزی ته‌واوی خۆمان بۆ توركیا و سوریا ده‌رده‌بڕین، دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه له پابه‌ندبونیان به سه‌بر و لێبورده‌یی بۆئه‌وه‌ی خودا به‌ڵا و نادادپه‌روه‌ری له سه‌ر ئێمه و ئه‌وان هه‌ڵبگرێت".
ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و كێشه و ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ن
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا داواشی له سوریا و توركیا كردوه، "ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و كێشه و ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند، لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی بەیانی ئەمڕۆ کە پارێزگاکانی حەلەب، حەما، لازقییە، حمس و تەرتوسی گرتەوە، تائیستا 403 کەس گیانیانلەدەستداوە و هه‌زار و 284 کەسی دیکەش برینداربون، هەڵمەتی گەڕان و فریاکەوتنیش بەدوای ئەوانەدا بەردەوامە کە لەژێر داروپەردوی باڵەخانە روخاوەکاندا ماون.
هاوكات سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه 912 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و 385 كه‌سیش برینداربون، دو هه‌زار و 800 باڵه‌خانه‌ش روخاون.
