تورکیا بۆ کەمکردنەوەی زیانی بومەلەرزەکە، داوای هاوکاری نێودەوڵەتی دەکات

09:10 - 06/02/2023

2730جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، هەڵمەتی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کەوتونەتە ژێر داروپەردوی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆوە، بەردەوامی هەیە و بەمەبەستی خێراکردنی پرۆسەکەش داوای هاوکاری نێودەوڵەتیان لە وەزارەتی دەرەوە کردوە.

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز باشوری وڵاتی گرتەوە و لە 10 پارێزگادا کاریگەرییەکانی دەرکەوت، تیمەکانیان لەسەرجەم پارێزگاکان خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

داوای هاوکاری نێودەوڵەتیمان کردوە

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەرێگەی وەزارەتی دەرەوە داوای هاوکاری نێودەوڵەتییان کردوە لە پرۆسەی گەڕان بەدوای ئەوانەی کەوتونەتە ژێر داروپەردوی باڵەخانە روخاوەکان، لەم کاتەشدا پرۆسەی گەڕان و فریاکەوتن بەردەوامە.

پێنج پاشلەرزە بە گوڕی زیاتر لە شەش پلە رویانداوە

لای خۆیەوە سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بەو بومەلەرزەیەی بەگوڕی 7.4 پلە قەزای پازارجکی سەربە پارێزگای مەڕەشی هەژاند، رایگەیاند، "تا ئێستا لانیکەم پێنج پاشلەرزە بە گوڕی زیاتر لە شەش پلە رویانداوە، شەش بومەلەرزەش بە گوڕی زیاتر لە شەش پلە رویانداوە. بەهێزترینیان 6.6 پلە بوە".

ئاستی ئاگاداری چوارمان راگەیاندوە. کە هاوکاری نێودەوڵەتیش دەگرێتەوە

ئاماژەی بەوشکرد، بومەلەرزەکە کاریگەری کردوەتە سەر پارێزگاکانی عەنتاب، عوسمانیە، ماڵاتیا، ئادیامان، ئادانا، ئامەد، کیلیس و ئورفا، لەئێستاشدا "هەمو تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان. ئاستی ئاگاداری چوارمان راگەیاندوە. ئەمە ئاگادارییەکە هاوکاری نێودەوڵەتیش دەگرێتەوە".

ImageImage

نیشانەکردن

تورکیا

بەپەلە