بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیا و سوریای هەژاند؛ گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە

08:20 - 06/02/2023

3091جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر، باشوری تورکیای هەژاند و کاریگەرییەکەی گەیشتە سوریا و هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لە سوریا بەهۆی بومەلەرزەکەوە 111 کەس گیانیانلەدەستداوە، لە تورکیاش لانیکەم 76 کەس گیانیانلەدەستداوە و 440 کەسیش برینداربون، لە هەرێمی کوردستانیش بومەلەرزەکە هەستی پێکراوە و زیانی نەبوە.

لانیکەم  76 کەس گیانیانلەدەستداوە
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بومەلەرزەکەی بەیانی ئەمڕۆ بەگوڕی 7.4 پلە بوە بە پێوەری رێکختەر و 10 پارێزگای وڵاتەکەی گرتوەتەوە، لە ئەنجامیشدا لانیکەم  76 کەس گیانیانلەدەستداوە و 440 کەسی دیکەش بریندارن.
ناوەندی بومەلەرزەکە قەزای پازارجیکی پارێزگای کاهرمانماڕەش بوە 
ئاماژەی بەوەشکردوە، ناوەندی بومەلەرزەکە قەزای پازارجیکی پارێزگای کاهرمانماڕەش بوە، بومەلەرزەکە کاتژمێر 4:17 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە رویداوە.
لە ئەنجامدا 111 کەس گیانیانلەدەستداوە
هاوکات ناوەندی بومەلەرزەزانی سوریا بڵاویکردەوە، گوڕی بومەلەرزەکە لە سوریا 6.4 پلە بوە بە پێوەری رێکختەر و لە ئەنجامدا 111 کەس گیانیانلەدەستداوەو  زیاتر لە 330 کەسیش بریندار بون.
لە هەرێمی کوردستانیش هەستیپێکرا

بومەلەرزەکە لە هەرێمی کوردستانیش هەستیپێکراوە و بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دهۆک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ماڵەکانیان هاتنەدەرەوە و لەناو ئۆتۆمبێل و لەسەر شەقام مانەوە.

May be an image of 2 people

May be an image of 4 people, fire and outdoorsMay be an image of 4 people and outdoors

نیشانەکردن

تورکیا سوریا

بەپەلە