خه‌ندان-
له ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا كچه تیكتۆكارێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه چیرۆكێكی ناڕاستی سه‌باره‌ت به "توشبون به شێرپه‌نجه" بۆ خۆی دروستكرد، له‌و ڕێگه‌یه‌وه توانی نزیكه‌ی 40 هه‌زار دۆلار كۆبكاته‌وه، پاش به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌تۆمه‌تی درۆ و فێڵكردن ده‌ستگیركرا.
له ویلایه‌تی ئایەوەی ئه‌مریكا، كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌تۆمه‌تی فێڵ و دزیكردن تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ڕایگه‌یاند، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌كارهێناوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره له‌ڕێگه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆئه‌وه‌ی "چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه" ده‌كات له‌كاتێكدا هه‌رگیز نه‌خۆشی له‌وجۆره‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
توانیویه‌تی له‌و ڕێگه‌یه‌وه 37 هه‌زار و 303 دۆلار له 439 به‌خشه‌ر وه‌ربگرێت
به‌وته‌ی پۆلیسی ئایەوە، مادیسۆن ڕوسۆو-ی ته‌مه‌ن 19 ساڵ سۆشیال میدیای به‌كارهێناوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه و توانیویه‌تی له‌و ڕێگه‌یه‌وه 37 هه‌زار و 303 دۆلار له 439 به‌خشه‌ر وه‌ربگرێت، له‌كاتێكدا "به درۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكردوه توشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس بوه و وه‌ره‌مێكی گه‌وره‌ی به ده‌وری بڕبڕه‌ی پشتیدا بۆ دروستبوه".
ده‌ركه‌وتوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مادیسۆن روسۆو توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نه‌بوه
پۆلیس كواد رایگه‌یاندوه، له‌ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كواد و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و كچه تیكتۆكه‌ره تێیدا نیشته‌جێبوه، ده‌ركه‌وتوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مادیسۆن روسۆو توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نه‌بوه و هیچكاتێكیش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆئه‌و نه‌خۆشیه یان پشكنین سه‌ردانی هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نه‌كردوه.
له 23ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2023 به‌تۆمه‌تی فێڵ و دزیكردن ده‌ستگیركراوه
مادیسۆن ڕوسۆو دانیشتی شاری بێتێندۆرف له ویلایه‌تی ئایەوە، له 23ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2023 به‌تۆمه‌تی فێڵ و دزیكردن ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
هێشتا كارده‌كه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوایه قوربانی دزییه‌كه‌ی ڕوسۆو بن
پۆلیس ڕایگه‌یاندوه، "هێشتا كارده‌كه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوایه قوربانی دزییه‌كه‌ی ڕوسۆو بن، چونكه جگه له‌كه‌سانی خۆبه‌خش، پاره‌ی له كۆمپانیاكانی دیكه‌ی بازرگانی، ڕێكخراوه قازانج نه‌ویسته‌كان، ناوه‌نده‌كانی خوێندن و هاوڵاتیانیش وه‌رگرتوه".
له‌مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 له‌گه‌ڵ چاپخانه‌ی باكری سكۆت كه بنكه‌كه‌ی له ئێلدریجه قسه‌ی كردوه
مادیسۆن ڕوسۆو له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی به‌ڕاشكاوی باسی له ململانێی گوماناویی خۆی له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه كردوه، چیرۆكه‌كه‌ی له سۆشیال میدیادا بڵاوكردۆته‌وه، به‌جۆرێك له‌مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 له‌گه‌ڵ چاپخانه‌ی باكری سكۆت كه بنكه‌كه‌ی له ئێلدریجه قسه‌ی كردوه و ئه‌زمونی خۆی له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه گێڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێی به‌یاننامه هه‌واڵییه‌كه‌ی پۆلیس، وه‌ك وتارده‌رێكی میوان له زانكۆی سانت ئه‌مبڕۆس و له دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی په‌نكریاس له شیكاگۆ باسی شێرپه‌نجه كردوه.
سه‌باره‌ت به‌كه‌یسه‌كه‌ی، ئه‌ندریا جه‌یگه‌ر، پارێزه‌ری ڕوسۆو به CNNی ڕاگه‌یاندوه، له‌مكاته‌دا ئاماده نیه هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات.