دژەتیرۆر (CTG) دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕادەگەیەنێت

08:22 - 05/02/2023

1613جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر - CTG رایگەیاند، هێزەکانیان بەهاوکاری دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە کە لە دادگای بەغدا داواکراو بوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر.

بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر - CTG ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر - CTG، لە سلێمانی بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS، توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن.

ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکرا بەمەبەستی و سزادانیی

ئەوەشی خستوەتەڕو، لە ئۆپراسیۆنەکەدا توانیویانە تۆمەتبارێک بەناوی (و،م،ح) نیشتەجێی بەغدا و داواکراوی دادگا، لە شاری سلێمانی دەستگیربکەن و پاشان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کرا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و سزادانیی بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر.

نیشانەکردن

سلێمانی عێراق