خه‌ندان-
ئۆلێكسی ڕێزنكۆڤ وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "ئه‌و چه‌كه دور مه‌ودایانه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ڵێنیان داب‌و بیگه‌یه‌ننه ئۆكرانیا، بۆ به‌ئامانجگرتنی خاكی ڕوسیا به‌كاریان ناهێنین، به‌ڵكو ته‌نیا ناوچه داگیركراوه‌كانی پێ رزگارده‌كه‌ین".
ئۆلێكسی ڕێزنكۆڤ له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له كیێڤ ڕایگه‌یاند، "ئێمه هه‌میشه به هاوبه‌شه‌كانمان ده‌ڵێین كه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوبه‌شه بیانییه‌كانه‌وه پێماندهدرێن له دژی خاكی ڕوسیا به‌كارنه‌هێنین، به‌ڵكو ته‌نها دژی یه‌كه‌كانی روسیا له ناوچه داگیركراوه‌كانی ئۆكرانیا به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌كاریانده‌هێنین".
موشه‌كه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژ به خاكی روسیا و بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته بهكاریناهێنین
وتیشی، "ئه‌و چه‌كه دورمهودایهی بڕیاره هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆمان ره‌وانه بكه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژ به خاكی روسیا و بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته بهكاریناهێنین، به‌ڵكو سه‌رجه‌م موشه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازیه‌كانمان چڕكردۆته‌وه تا ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كه داگیركراون رزگاربكه‌ین".
پاكێجێكی نوێی هاوكاری سه‌ربازی به به‌های دو ملیار و 175 ملیۆن دۆلار ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كه‌ن
پێشتر ئه‌مریكا پشتڕاستیكرده‌وه كه پاكێجێكی نوێی هاوكاری سه‌ربازی به به‌های دو ملیار و 175 ملیۆن دۆلار ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له هاوكاریه‌كان موشه‌كێكی نوێ له‌خۆده‌گرێت و ئه‌و موشه‌كه‌ش مه‌ودای هێرشه‌كانی ئۆكرانیا دو هێنده ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ڕوسیا ببێته‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌نیازن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ند هه‌نگاوێكی نوێ به‌مه‌به‌ستی تۆمه‌تباركردنی ڕوسیا به ئه‌نجامدانی "تاوانی جه‌نگ" ئه‌نجامبدات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا باسی له‌وه‌شكردوه، ڕژێمی كیێڤ پلانی دانابو به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و كۆگاكانی ده‌رمان له شاری كراماتۆرسك بۆردومان بكات به مه‌به‌ستی تۆمه‌تباركردنی ڕوسیا به "هێرشی به ئه‌نقه‌ست" بۆ سه‌ر ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كان.