خه‌ندان-
ئاژانسی ئەسۆشییه‌تد پرێس رایگەیاند، "داڕمانی بێ وێنە"ی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی کە چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، "ئێستا ڕاگیراوە" دوای رێکەوتنێکی ناڕاستەوخۆی نێوان بەغدا و واشنتن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی قاچاغی دۆلار لە دەرەوەی وڵات.
ئاژانسەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە راپۆرتێک‌دا بڵاویكرده‌وه، "دابەزینی بەرچاوی دیناری عێراقی لە ماوەی ڕابردودا ئێستا بە سەرکەوتویی ڕاگیراوە، دوای ئەو كۆبونه‌وه‌یه‌ك کە لە نێوان شاندی بانکی ناوەندی عێراق و بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا كه له ئیستانبوڵ ئەنجامدرا".
لایەنی ئەمریکی لەبارەی چاکسازی و ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق ئاگادارکراوەته‌وە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لایەنی ئەمریکی لەبارەی چاکسازی و ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پابەندبونی وڵاته‌كه بە سزاکانی ئەمریکا بەسەر وڵاتانی ناوچەکە، لەوانەش سوریا و ئێران، ئاگادارکراوەته‌وە، له‌وباره‌یه‌وه برایان نێڵسن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گەنجینەی ئەمریکا ستایشی خۆبەخشی دەسەڵاتدارانی بەغدای کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانیان لەگەڵ رێوشوێنەکانی ئەمریکا.
دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار چاوه‌ڕوانی سەقامگیری له به‌هاكه‌یدا ده‌كات
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار چاوه‌ڕوانی سەقامگیری له به‌هاكه‌یدا ده‌كات و له ئێستاشدا "داڕمانی بێوێنە" راگیراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دەسەڵاتدارانی عێراق هێشتا بەردەوامن لە پلانەکانیان بۆ ناردنی شاندێک بۆ واشنتن و پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە ئه‌نجامبدرێت، بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکە بە شێوەیەکی بنه‌بڕ.