خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، به ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، به ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێت، به‌ڵام هێشتا به نوسراوی فه‌رمی ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، "به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه سبه‌ینێ دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات".
پێده‌چێت ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی خشته دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوبكاته‌وه
به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، پێده‌چێت ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی خشته دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوبكاته‌وه و موچه‌ی مانگی یه‌كیش به هه‌مان میكانزمی مانگی رابردو دابه‌ش ده‌كرێت.
نزیکەی 450 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی گشتی زیادبوە، Rt بانک دەیکاتە دینار
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، "ئەو داهاتەی نەوت کە دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی بە نەوتە، گومرکی ئیبراهیم خەلیلیش هەر بە نەوتە، نزیکەی 450 ملیۆن دۆلارن بۆ خەزێنەی گشتی، Rt بانک دەیکاتە دینار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئەگەر وادابنێین لە هەر 100 دۆلارێک بەتێکڕا (10 هەزار دینار) زیادبوە، ئەوا 45 ملیار بۆ داهات زیادبوە".