خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی شاندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له بڵاوكرده‌وه كه دوێنێ ئیستانبوڵ و جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیه‌كان بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، براین نیلسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بۆ تیرۆر و هه‌واڵگری دارایی، ڕۆژی 3ی (شوبات/2)ی 2023 له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له ئیستانبوڵ كۆبۆوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی چاكسازی له كه‌رتی بانكیدا كرد، هه‌روه‌ها پابه‌ندبونی هاوبه‌ش به ڕێوشوێنه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پاره‌داركردنی تیرۆر دوپاتكردایه‌وه.
براین نیلسۆن ئاماژه‌ی به هاوكاری و هاوبه‌شی درێژخایه‌نی نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و بانكی ناوه‌ندی عێراق كرد
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، " براین نیلسۆن پێشوازی له هه‌نگاوه‌كه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كرد بۆئه‌و دۆسێییانه و ئاماژه‌ی به هاوكاری و هاوبه‌شی درێژخایه‌نی نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و بانكی ناوه‌ندی عێراق كرد، به‌تایبه‌تی له‌ڕوی به سنورداركردنی لایه‌نه نایاسایی و گه‌نده‌ڵه‌كان له قۆستنه‌وه‌ی سیستمی دارایی نێوده‌وڵه‌تی".
نیلسۆن جه‌ختی له‌سه‌ر پێشوازیكردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌نگاوی نه‌گۆڕی عێراق كرده‌وه
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێشوازیكردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌نگاوی نه‌گۆڕی عێراق كرده‌وه له‌ڕوی باشتركردنی ستاندارده‌كانی پابه‌ندبون به‌رێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی له مۆدێرنكردنی كه‌رتی بانكیدا.
دوێنێ هه‌ینی بانكی ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و براین نیلسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه ئه‌مریكا، باس له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولاكراوه به‌جۆرێك ببێته‌هۆی جێگیربونی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌قامگیری ئابوری عێراق كرده‌وه و بڕیاریدا نه‌رمیش بنوێنێت به‌ئامانجی گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌كان، هه‌ردولاش رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له‌رێگه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی كه 7ی ئه‌م مانگه له واشنتن ئه‌نجامده‌درێن".