خه‌ندان-
توێژه‌رانی شوێنه‌وارناسی سه‌ر به زانكۆی پێنسڵڤه‌ینیا-ی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند، پاش لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان به هاوكاری شوێنه‌وارناسانی عێراق توانیویانە شوێنه‌وارێكی دێرین بدۆزنه‌وه كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دو هه‌زار و 700 ساڵ پێش زایین و به یه‌كێك له گرنگترین دۆزینه‌وه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی CNN، توێژه‌رانی شوێنه‌وارناسی سه‌ر به زانكۆی پێنسڵڤه‌ینیا رایانگه‌یاند، "خواردنی خۆراك له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبونی مرۆڤه‌كان هاوشێوه‌ی رۆژگاری ئه‌مڕۆمانە پێش پێنج هه‌زار ساڵ له‌به‌وبه‌ر، توانیویانه له شوێنه‌واری لاگاش مه‌یخانه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه كه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر شوێنێكی نانخواردن و ژورێكدا كه كورسی و فڕن و پاشماوه‌ی كۆنی تێدابوه و جگه له‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر شێوه‌ی سه‌لاجه‌یه‌ك بوه و مێژوەکەشی بۆ پێش پێنج هه‌زار ساڵ به‌رله‌ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه".
حاكم شه‌مه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی گشتیی عێراق بۆ شوێنه‌واره دێرین و میراتییه‌كان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی ئه‌مریكی له پێنسڵڤه‌ینیا توانییان له میانی هه‌وڵێكی گه‌ڕان به‌دوای شوێنه‌واره‌كاندا له ناوچه‌ی له‌گه‌ش، شوێنێكی گشتی بۆ ئاماده‌كردنی خۆراك و خواردنه‌وه و پێشكه‌شكردنی به خه‌ڵك بدۆزنه‌وه كه تێیدا توانراوه قوڕ هاوشێوه‌ی كورسی بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گرنگترین دۆزینه‌وه‌كان له ناوچه‌كه‌دا".
گۆزه‌ی كۆفه، شه‌ش فڕن، چه‌ندین بوكه شوشه‌ی گڵین، سۆپا بۆ چێشت لێنان، كه‌لوپه‌لی هه‌ڵگرتن و پاراستنی خواردن دۆزراونه‌ته‌وه
وتیشی، " بێجگه له‌مه‌ش توانراوه گروپێك له گۆزه‌ی كۆفه، شه‌ش فڕن، چه‌ندین بو كه شوشه‌ی گڵین، سۆپا بۆ چێشت لێنان، كه‌لوپه‌لی هه‌ڵگرتن و پاراستنی خواردن و خواردنه‌وه، جگه له په‌رداخێكی گه‌وره بۆ سارد ڕاگرتنی ئاو و كه‌ره‌سته بۆ وردكردن، وه‌كو به‌ردی میل و ئێسك و توێكڵی ماسی و پاشماوه‌ی دیكه‌ش بدۆزرێنه‌وه".
توێژه‌ران سه‌ره‌تا خۆیان له‌ناو شوێنێكی كراوه‌دا بینیه‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕید گودمان شوێنه‌وارناس له زانكۆی پێنسڵڤه‌ینیا رایگه‌یاند، "توێژه‌ران سه‌ره‌تا خۆیان له‌ناو شوێنێكی كراوه‌دا بینیه‌وه، ناوچه‌یه‌ك كه هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌سته‌م بو تێیدا، چونكه شوێنێكی كراوه بوه و بریتیبوه له شێوێك له‌ده‌ره‌وه نه‌وه‌ك شوێنێكی داخراو".
(سه‌لاجه‌یه‌كی كۆن) كه شێی هه‌ڵده‌مژی بۆئه‌وه‌ی خواردنه‌كان فێنك بمێننه‌وه هه‌ر له‌و شوێنه بدۆزرێته‌وه
وتیشی، "دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و گۆڕه‌پانه له پاییزی ساڵی 2022، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌یدانی زانكۆی پیزا، سارا پێزیمێنتی، شوێنی هه‌ڵكه‌ندنه‌كه‌ی فراوانتر كرد، تیمه‌كه توانی فڕنێك به قه‌باره‌ییه‌كی گه‌وره بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها (سه‌لاجه‌یه‌كی كۆن) كه شێی هه‌ڵده‌مژی بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كان فێنك بمێننه‌وه هه‌ر له‌و شوێنه بدۆزرێته‌وه".
ده‌یان قاپی شێوه تایبه‌تی دیكه‌ش كه به‌شێكی زۆریان پاشماوه‌ی ماسی له‌گه‌ڵدا بو دۆزرانه‌وه
ئه‌و شوێنه‌وار ناسه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ده‌یان قاپی شێوه تایبه‌تی دیكه‌ش كه به‌شێكی زۆریان پاشماوه‌ی ماسی له‌گه‌ڵدا بو دۆزرانه‌وه و هه‌روه‌ها روبه‌ڕێكی فراوانیش دۆزرایه‌وه كه ئامانج لێی به‌كارهێنانی بوه وه‌ك شوێنی نانخواردنی ئاشكرا نه‌وه‌ك سه‌رداخراو یاخود له شێونێكی بنمیچداردا".
لاگاش، ئه‌مڕۆ به شارۆچكه‌ی هێبا ناسراوه، یه‌كێك بوه له كۆنترین و گه‌وره‌ترین شاره‌كانی باشوری میزۆپۆتامیا و له هه‌ساره‌ی پێنجه‌مه‌وه تا ناوه‌ڕاستی هه‌ساره‌ی دوه‌می پێش زایین خه‌ڵكی تێدا نیشته‌جێبوه.