خه‌ندان-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدراسیۆنی روسیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌پێناو لاوازكردنی روسیا هه‌وڵی ته‌واوی خۆیداوه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جددی خزمه‌تی خواستی ههژمونخوازانهی ئه‌مریكا و ناتۆ بكات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی گه‌یاندنی هاوكاری سه‌ربازی به كیێڤ و "له‌سه‌ر حیسابی هاوڵاتیانی خۆیان گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌ون له ئۆكرانیا ده‌كه‌ن".
مارییا زاخارۆوڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدراسیۆنی روسیا ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه پێشكه‌ش به نازییه نوێیه‌كانی كیێڤ ده‌كرێن، جارێكی دیكه پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن كه ده‌نرێن له پێناو لاوازكردنی روسیا و خزمه‌تكردنی خواسته‌كانی ههژمونخوازانهی ئه‌مریكا و ناتۆ".
به‌شداربوانی لوتكه‌ی ئۆكرانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له كیێڤ زۆر نائومێدن
وتیشی، "به‌شداربوانی لوتكه‌ی ئۆكرانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له كیێڤ زۆر نائومێدن و ده‌بێت پاساو بۆ هاونیشتمانیانیان بهێننه‌وه سه‌باره‌ت به‌و سه‌رچاوانه‌ی كه ڕۆژئاوا به‌كاریانهێناوه بۆ پاره‌داركردنی ئه‌و یارییه خوێناوییه جیۆپۆلیتیكییهی كه تا ئێستا له‌سه‌ر حیسابی قوت و ژیانی هاوڵاتیانیان له ئۆكرانیا په‌یڕه‌ویان كردوه".
ئامانجه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌مان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌دی دێن
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدراسیۆنی روسیا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "ئامانجه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌مان له ئۆکرانیا هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌دی دێن و به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕییه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا دوای لوتكه‌كه یەکێتی ئەوروپا و ئۆکرانیا پابه‌ندبونیان به ڕێزگرتن له ته‌واوی مافی كه‌مینه‌كان كرده‌وه و ئه‌مه‌ش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه سه‌رده‌مانێك یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ری بنیات نراوه".