خه‌ندان-
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی فیدراسیۆنی روسیا هۆشداری دایه به‌رپرسانی كیێڤ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی دانوستان له‌سه‌ر هیچ پرسێك ناكات ئه‌گه‌ر كیێڤ هێرش بۆسه‌ر دورگه‌ی كرێمیا ئه‌نجامبدات، ده‌شڵێت، "وڵاته‌كه‌مان ئاماده‌یه ته‌نانه‌ت چه‌كی ئه‌تۆمیش بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له دژی هه‌ر هێرشێكی ئۆكرانیا بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان به‌كار بهێنێت".
دیمیتری مێدڤدێڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی فیدراسیۆنی روسیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له كاتی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی له كیێڤه‌وه هیچ نورێكی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه و وڵامدانه‌وه دانه‌ناوه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی "ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هه‌مو جۆره چه‌كێكن".
ئه‌گه‌ر پێویست بێت، چه‌كی ئه‌تۆمیش به‌كارده‌هێنین
وتیشی، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه سنورمان دانه‌ناوه و بێدەنگیش نابین، هه‌مو جۆره چه‌كێكیش به‌كارده‌هێنین له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر دورگه‌ی كرێمیا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت چه‌كی ئه‌تۆمیش به‌كارده‌هێنین".
ته‌واوی ئه‌و خاكەی ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵی كیێڤدایە ده‌یكه‌ینه خۆڵه‌مێش
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر دورگه‌ی كرێمیا ده‌ستپێبكات، هێرشی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌مان ده‌بێت و ته‌واوی خاكی ئه‌و زه‌وییه‌شی ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵی كیێڤدایە ده‌یكه‌ینه خۆڵه‌مێش".
پێشتریش میكایڵو پۆدڵیاك، راوێژكاری باڵای نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبو، "دوای ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا له‌سه‌ر دابینكردنی تانك و زرێپۆش، وڵاته‌كه‌ی دانوستان ده‌كات له‌پێناو ئه‌وه‌ی موشه‌ك دور مه‌ودا و فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر دابیندکات بۆئەوەی هێرش بۆسه‌ر دورگه‌ی كرێمیا
ده‌ستپێبکەن".