خەندان-
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دوای کۆبونەوەکەی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش، بەهای دینار بەرزدەبێتەوە و لە دو هەفتەی داهاتوشدا بەهای دینار بۆ نرخی فەرمی خۆی دەگەڕێتەوە.
کۆبونەوەکە سەرکەوتو بوە و بەوهۆیەش بەهای دینار بەرزبوەتەوە
فادی ئەلشەمری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پەیوەست بە جێگیرکردنی نرخی دۆلار سەرکەوتو بوە و بەوهۆیەش بەهای دینار بەرزبوەتەوە.
لە دو هەفتەی داهاتودا بەهای دینار بۆ نرخی فەرمی خۆی دەگەڕێتەوە
ئەوەشی خستوەتەڕو، دوای رێکارە ئەمنییەکانیش بۆ رێگری لەبردنەدەرەوەی دۆلار و کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی عێراق و ئەمریکا لە ئیستانبوڵ، لە دو هەفتەی داهاتودا بەهای دینار بۆ نرخی فەرمی خۆی دەگەڕێتەوە.
بەهای دینار بۆ نرخی پێشوی دەگەڕێتەوە
لای خۆیەوە حسێن عەرەب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێکارە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق و کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی عێراق و ئەمریکا لە ئیستانبوڵ، هەنگاوێکی گرنگن و لە ئەنجامدا دەتوانن نرخی دینار بۆ نرخی پێشوی بگەڕێننەوە.