پۆلیسی وان تەقە لە هاوڵاتییەکی کورد دەکات و برینداری دەکەن

04:36 - 03/02/2023

1779جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، شەوی رابردو لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان، دو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی مەدەنی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی کورد کردوە و برینداریانکردوە.

موعەزیز ئۆرهان، ئەندامی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر بڵاویکردەوە، روداوەکە شەوی رابردو رویداوە و عەزمی یڵدز سەردانی خزمەکانی کردوە و لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە لەلایەن دو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی مەدەنییەوە تەقەی لێکراوە و بریندارکراوە.

لەم وڵاتەدا هیچ کەسێک لە ئاسایشدا نییە!

ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکە لەسەر رێگەی وان-قەلقەلی بوە و عەزمی یڵدز دوای بریندارکردنی، پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەکە دەریدەهێنێت و لێی دەدەن، "ئێمە دەڵێین عەزمی زو چاک ببەوە، لەم وڵاتەدا هیچ کەسێک لە ئاسایشدا نییە!".

عەزمی یڵدز دوای روداوەکە لە نەخۆشخانە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت، دو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی مەدەنی دوای کەوتون و لێیانداوە، بەوهۆیەش قاچی برینداربوە.

وێنەی عەزمی یڵدز:

HDP'li Orhan: Sivil polisler Van'da bir vatandaşa ateş açtı

نیشانەکردن

باکوری کوردستان