خهندان-
سەرۆکی دەستەی باجی ئێران بڕیاریداوه بە هەڵوەشاندنەوەی سنوردارکردنی باج لەسەر تاکەکان و قەوارە یاساییەکان، لەکاتی هێنانی دراوی بیانی بۆ ناو ئێران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی تەسنیم-ی ئێرانی، داود مەنزور، سەرۆکی دەستەی باجی ئێران بڕیارێکی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سنوردارکردنی باج لەسەر تاکەکان و قەوارە یاساییەکان لە کاتی هێنانی دراوی بیانی بۆ ناو ئێران دەرکردوە.
هەناردەکردنی تمەن "چ بە شێوەی کاش یان بە شێوەی گواستنەوە" لە پێدانی باج بەخشراوە
سەرۆکی دەستەی باجی حکومەتی ئێران
رایگەیاندوە، هەناردەکردنی تمەن "چ بە شێوەی کاش یان بە شێوەی گواستنەوە" لە پێدانی باج بەخشراوە و ئەو پارە بیانیەی کە دههێنرێته وڵات لە گومرگەکان دهبهخشرێت، هەرتاکێک یان لایەنێکی یاسایی دەتوانێت هەر بڕە پارەیەک بهێنێته وڵاتەکە كه دهیهوێت.
بەگوێرەی ئەو ئاژانسە ئێرانییە، بڕیارەکە تا 20ی (تشرینی دوەم/11)ی 2023 کارا دەبێت.