خهندان-
پهروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموكراتی گهلان (هەدەپە) رایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکاندا بەدیل بۆ دۆسیەی داخستنی هەدەپە هەیە و وتی، "ئێمە پلانی B و Cمان هەیە دژی یارییەکانیان و داخستنی ههدهپه، بە دڵنیاییەوە هەدەپە لە هەڵبژاردنەکهندا بە دەسەڵاتی خۆی لەم سیاسەتەی تورکیادا جێگەی دهبێتهوه".
ئاکەپە کە رێککەوتنی دۆڵمەباخچەی رەتکردەوە کە بڕگەیەکی تایبهت بو بە چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد، "پلانی داڕمان"ی جێبەجێ کرد، کە لە 24ی (تەمموز/7)ی 2015 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای ئینکاری دۆڵمەباخچە، ئاکەپە هەنگاوی یەکەمی ئەم پلانەی بە قوڵکردنەوەی گۆشەگیریی دژی عەبدوڵا ئۆجهلان، ڕێبەری پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی دەستپێکرد، هەروەها لە ماوەی 8 ساڵی رابردودا رێگری لە سهردانی بنەماڵەكهی و پارێزەرانی کردوە.
هەرچەندە عەبدوڵا ئۆجەلان لە کۆبونەوەی پارێزەران کە لە ساڵی 2019 بەڕێوەچو لهبارهی دۆخی توركیا بە وتنی "لە هەفتەیەکدا چارەسەری دەکەم" ئیرادەی خۆی لە چارەسەری دیموکراسیدا نیشاندا، بەڵام حکومەتی ئاکەپە وەڵامی دایەوە و گۆشەگیرییەکەی بە رەها کرد.
نزیکەی 2 ساڵە هیچ هەواڵێک لە ئۆجهلانەوە بڵاونەکراوەتەوە، نە بنەماڵەكهی و نە پارێزەرهكان ناتوانن بیبینن
پهروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموكراتی گهلان (هەدەپە) له نوێترین چاوپێكهوتنیدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامبیا رایگهیاند، "گۆشەگیری ئەمڕۆ بوەتە یەکێک لە کێشە گەورەکانی وڵات، بەڵام بوهتە سیستمێک کە نەک هەر ئۆجهلان یان ئیمڕاڵی، بەڵکو هەمو تورکیا دەگرێتەوە و بە تایبەتی توێژی کۆمەڵایەتی تورکیا دەکاتە ئامانج و لەو شوێنەی کە ئەم عەقڵیەتە زیاتر و زیاتر بەربڵاوتر دەبێتەوە، نزیکەی 2 ساڵە هیچ هەواڵێک لە ئۆجهلانەوە بڵاونەکراوەتەوە، نە بنەماڵەكهی و نە پارێزەرهكان ناتوانن بیبینن".
ئایندەی تورکیا دەنگی لەسەر دەدرێت، تاریکی و ڕوناکی دەنگیان پێدەدرێت
پهیوهست به ههڵبژاردنی ئهمساڵی توركیا، بوڵدان وتی، "ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی مێژوییە، چونکە لە تورکیا سیستمی ڕژێم هەیە، ئەم سیستەمە پێویستی بە نەهێشتن هەیە، تورکیا لە ڕاستیدا لە زۆر خاڵدا بڕیار دەدات و هەڵبژاردنی لەسەر زۆر بابەت دەکات، تەنها هەڵبژاردنی سەرۆک یان هەڵبژاردنی ئەندام پەرلەمان نییە، بهڵكو ئایندەی تورکیا دەنگی لەسەر دەدرێت، تاریکی و ڕوناکی دەنگیان پێدەدرێت، شەڕ و ئاشتی دەنگی لەسەر دەدرێت؛ خۆشگوزەرانی، ئاشتی یان فاشیزم دەنگی لەسەر دەدرێت، هەمو ئەمانە هەڵبژاردنێک دەبن کە دەبێ بکرێت".
دەسەڵاتی 20 ساڵەی ئاکەپە تورکیای گەیاندوەتە دۆخێکی ناڕون
ئاماژهی بهوهشكردوه، دەسەڵاتی 20 ساڵەی ئاکەپە تورکیای گەیاندوەتە دۆخێکی ناڕون، حکومەتێک کە بەهەمان میتۆد هەوڵی حوکمڕانی وڵات بدات، لە سەردەمێکدا کە هەژاری، برسێتی، نەهامەتی، قەیرانەکان، بەرزبونەتهوە، کرێکاران، دوکاندارەکان و چەندین چینی دیكه قوربانییەکی گەورەیان داوه و خاڵی کۆتایی توڕەیی خەڵک بەرامبەر بە حکومەتی ئاکەپە یان ئاکەپە 14ی ئایار دەبێت.
ماوەیەکی زۆرە هەدەپە روبهڕوی توندوتیژییەکی گەورە بوەتهوه
پهروین بوڵدان ئهوهشی خستوهتهڕو، "بۆ هەدەپەش گرنگە، چونکە ماوەیەکی زۆرە هەدەپە روبهڕوی توندوتیژییەکی گەورە بوەتهوه، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2015، لەژێر فشارێکی زۆردا، هەڵبژاردنێکی مێژویی لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت، کە هەڵبژێردراوەکان لە کارەکانیان دوربخرێنەوە و رەوانەی زیندانەکان دەکرێن و دۆسیەی داخستنی هەدەپە لە بەرنامەی کاردایە و دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانێش لە بەرنامەی کاردایە، راشکاوانە بڵێم ئێمە وەک هەدەپە گرنگییەکی زۆر بەو هەڵبژاردنانە دەدەین و وەک رزگاری گەلانی تورکیا دەیانبینین".
گەلانی تورکیا لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە ئایندەی خۆیان دەدەن
هاوسهرۆكی ههدهپه دهڵێت، "گەلانی تورکیا لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە ئایندەی خۆیان دەدەن، گەنجان و ژنان دەنگ بە ئایندەی خۆیان دەدەن، تەنها بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆک یان چەند ئهندامێك نییە بچنە پەرلەمانەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردن دەبێت کە تیایدا هەمو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان و ئۆپۆزسیۆن دەنگ بە داهاتوی خۆیان دەدەن، هەربۆیە گرنگە و پێی دەڵێین مێژوییه".