خهندان-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەیەوێت دانوستان لەگەڵ ئێران بکات، دهشڵێت، "تاران هەرگیز خۆی لە دانوستان نەدزیوەتەوە".
میدیاکانی ئێران بڵاویانكردهوه حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاندوه، "ئێران هەمیشە لە دژی سەرپێچییەکانی ئەمریکا وەستاوە و پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە".
لایەنی ئەمریکی گرنگییەکی زۆری بۆ وتوێژ لەگەڵ ئێران هەیە
ئاماژهی بهوهشكردوه، لایەنی ئەمریکی بەردەوامە لە دانوستان لەگەڵ ئێران و گرنگییەکی زۆری بە وتوێژ لەگەڵ ئێران هەیە.
هەرگیز خۆمان لە فەرهەنگی دانوستان نهدزیوهتهوه و لە دانوستانەکاندا شوێن بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کەوتوین
وەزیری دهرهوهی ئێران باسی لهوهشكرد، "ئێمە هەرگیز خۆمان لە فەرهەنگی دانوستان نهدزیوهتهوه و لە دانوستانەکاندا شوێن بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کەوتوین".
دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەنێویاندا ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوەوە وەستاون
دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا، لەنێویاندا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە ساڵی ڕابردوەوە وەستاون، ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵەکان بۆ زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 دواکەوتن.
پێویستە ئێران هێرشەکەی ئیسفەهان بخاته ئهستۆی خۆی
لهلایهكی دیكهوه نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئێران ئەو هێرشەی کە ڕۆژی شەممەی ڕابردو کارگەیەکی سەربازی لە پارێزگای ئیسفەهان، لە ناوەندی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج، بخاته ئهستۆی خۆی.
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی ئێرانی لە زاری پرایسەوە سەبارەت بە ناڕەزایەتی ئێران بەرامبەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان پهیوهست به هێرشی ئهم دواییهی ئیسرائیل له ئیسفههان، بڵاویكردهوه، "بەڕاستی بیستنی جێگەی سەرنجە ئەم پەیامانە لە ئێرانەوە، چونکە لە هەر حاڵەتێکدا ئێران خۆی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە".