وڵاتانی رۆژئاوا هاوکاری سەربازی زیاتر رەوانەی ئۆکرانیا دەکەن

09:13 - 31/01/2023

1865جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەچوارچێوەی هاوکارییەکانی هاوپەیماناندا بۆ وڵاتەکەیان، لەماوەیەکی نزیکی داهاتودا 120 بۆ 140 زرێپۆش دەگەنە سوپای وڵاتەکەی کە بریتین لە زرێپۆشی پێشکەوتوی ئەمریکی، ئەڵمانی و بریتانی.

وادەی گەیشتنی زرێپۆشەکان دیارینەکراوە
دمیترۆ کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ئەمڕۆ لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، 12 وڵاتی هاوپەیمانی ئۆکرانیا، بڕیاریانداوە لە قۆناغی یەکەمدا 120 بۆ 140 زرێپۆش رادەستی سوپای ئۆکرانیا بکەن، تائێستاش وادەی گەیشتنی زرێپۆشەکان دیارینەکراوە.
لەئێستادا ئۆکرانیا زیاتر پشتی بە زرێپۆشی لێکرێکی فڕەنسی بەستوە
ئەوەشی خستوەتەڕو، زرێپۆشەکان بریتین لە زرێپۆشی لیۆبارد 2ـی ئەڵمانی، چالنجەر 2ـی بریتانی و ئەبرامز ئێم 1ـی ئەمریکی، ئەوەش هاوکارییەکی کاریگەر دەبێت بەتایبەت کە لەئێستادا ئۆکرانیا زیاتر پشتی بە زرێپۆشی لێکرێکی فڕەنسی بەستوە و بەرێککەوتنێک لەگەڵ پاریس، رادەستیان کراوە.
 کیێڤ هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ وەرگرتنی هاوکاری زیاتری سەربازی
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دەڵێت، بەکارهێنانی ئەو زرێپۆشانە پێویستیان بە کات و راهێنان هەیە لەسەر چۆنیەتی کارپێکردنی، سەرەڕای ئەوەش لەئێستادا کیێڤ هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ وەرگرتنی هاوکاری زیاتری سەربازی لە هاوپەیمانەکانییەوە بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی هێرشەکانی روسیا.

بەپەلە