خه‌ندان-
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی له‌باره‌ی "جێنده‌ر" بڕیارێكی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، هەموو چالاکییەکی تایبەت له‌وباره‌یه‌وه، لە سنوری سلێمانی قەدەغەیه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتوه و واژۆی به‌رزان شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی پارێزگاری سلێمانی كراوه، تیایدا هاتوه، ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كان بكرێته‌وه له ئه‌نجامنه‌دان و رێگه‌نه‌دان به‌هیچ جۆره چالاكیكی پرسی "جێنده‌ر" له‌ناو بینای فه‌رمانگه‌كان كه ده‌بێته‌هۆی تێكدان شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گه‌نجان و نه‌وه‌كان.
ماوه‌یه‌كه پرسی "جێنده‌ر" له هه‌رێمی كوردستان مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێناوه
ماوه‌یه‌كه پرسی "جێنده‌ر" له هه‌رێمی كوردستان مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێناوه و داوای قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بواره ده‌كرێت.
د. محەمەد تەها، مامۆستای بەشی دەرونزانی له‌باره‌ی پێناسه‌ی "جێنده‌ر" ده‌ڵێت، "جێندەر بابەتێکی زانستییە و بریتییه له‌وه‌ی كه كاتێك مرۆڤ وه‌كو بونه‌وه‌رێكی بایه‌لۆجی له‌دایكده‌بێت و جۆره سێكسییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بژارده‌ی خۆیه‌تی".