خه‌ندان-
د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، تاوه‌كو عێراق چوار هەنگاو جێ بەجێ نەکات نرخی دۆلار ناگەڕێتەوە پێشتر، پێش هەمو شت سیستمی سویفت (منصه‌ی ئه‌لکترۆنی) ده‌بێت جێبه‌جێ بکات، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌کات 90% کێشه‌کان وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە.
د. جەمال کۆچەر له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له عێراقدا، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند، "تاوه‌كو عێراق چوار هەنگاو جێ بەجێ نەکات نرخی دۆلار ناگەڕێتەوە پێشتر، پێش هەمو شت سیستمی سویفت (منصه‌ی ئه‌لکترۆنی) ده‌بێت جێبه‌جێ بکات، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌کات 90% کێشه‌کان وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە، خودی خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌تا پابه‌ند نه‌بن به سیسته‌می سویفت مه‌حاڵه دۆلار بگه‌ڕێته‌وه نرخی پێشووتری خۆی، چونکه ده‌بێت ئه‌مه‌ریکیه‌کان کۆنتڕۆڵی هه‌مو چون و هاتنی دۆلارێک بکه‌ن".
سویفت کورتکراوەی کۆمەڵگەی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بانکەکانە لە سەرانسەری جیهاندا
سویفت (SWIFT)کورتکراوەی کۆمەڵگەی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بانکەکانە لە سەرانسەری جیهاندا، بە ڕێگەی ئەم سیستمە دەستبەجێ و بە ڕاست و دروستی و بە شێوەیەکی زۆر پارێزراو زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
باس لە بردنە دەرەوەی بە قاچاغی دۆلار لە عێراقەوە دەکەن
بەرپرسانی عێراقی و پەرلەمانتان باس لە بردنە دەرەوەی بە قاچاغی دۆلار لە عێراقەوە دەکەن کە ئەمەش بوه‌تە هۆی کۆت و بەند خستنەسەر داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق بە دۆلار لە لایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاوە.
خاڵێکی تر کە پێویستە عێراق جێ بەجێی بکات ڕێگریکردنە لە بەقاچاغ بردنی دۆلار
بە بڕوای د. جەمال کۆچەر ڕێگری‌کردن لە بە قاچاغ بردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی تر کە پێویستە عێراق بینێت بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار "خاڵێکی تر کە پێویستە عێراق جێ بەجێی بکات ڕێگریکردنە لە بەقاچاغ بردنی دۆلار بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ڕۆژانه 50-75 ملیۆن دۆلار به قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و یه‌مه‌ن.
د. جەمال کۆچەر وتیشی، "ڕه‌هه‌ندێكی بابه‌تی ڕاوه‌ستاندنی هه‌مو حه‌واڵاتی ده‌ره‌وه بێجگه له حه‌واڵاتی فه‌رمی نه‌بێت، یه‌کێک له قسه‌کانی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی ئه‌وه بو وتی ئێمه دۆلارمان زۆره، به‌ڵام ئێستا بانکه‌کانی به‌شدار له مه‌زادی دراو نایه‌ن دۆلار ببه‌ن چونکه هه‌موویان ئاراسته‌کراوی هه‌ندی حزبی گه‌نده‌ڵن له‌بنه‌ڕه‌تدا دانراون بۆ سپیکردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی نه‌ک بۆ ئیشێکی پرۆفیشناڵی بانکی ئیتر ئێستا هه‌موویان بایکۆتیان کردوه و که‌س نایه‌ت پاره ببات".
ئه‌ڵقه‌یه‌کی ونبو هه‌یه له‌ناو بازرگان که حه‌واڵات
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌ڵقه‌یه‌کی ونبو هه‌یه له‌ناو بازرگان که حه‌واڵات بۆ ئه‌وان له نێوان حکومه‌تدا واته هه‌مو ئیشی پێش ئێستا نایاسایی و گه‌نده‌ڵی و ته‌زویر هه‌بوه ئه‌وه بو هه‌ندێک له بانکه‌کان له‌جیاتی بازرگان ئه‌وان پسوڵه‌یان پێشکه‌ش ده‌کرد ئێتر ڕۆڵی بازرگانیان ده‌بینی".
وه‌زاره‌تی دارایی دۆلار به 1450 به بانکی ناوه‌ندی ده‌دات بانکی ناوه‌ندیش به 1460 له مه‌زادی دراو دهیفرۆشێت
دکتۆر جەمال کۆچەر ده‌ڵێت، "وه‌زاره‌تی دارایی دۆلار به 1450 به بانکی ناوه‌ندی ده‌دات بانکی ناوه‌ندیش به 1460 له مه‌زادی دراو دهیفرۆشێت به بانکه‌کانی تر ئه‌وانیش وه‌کو قازانجی خۆیان (5-7) ژماره داده‌نێن واته 1467-1470، به‌ڵام له‌بازاڕ به‌گوێره‌ی هه‌بون و نه‌بون و خواستی دۆلار ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و پیلانانه‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌تی ده‌وروبه‌ر دایده‌نێت، به‌دواچونی بانکی تر له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی ئه‌مانه هه‌موی هۆکارن".
رونیشیكرده‌وه، "کێشه‌ی ئێران ئه‌وه نییه، به‌ڵکو کێشه‌ی ئێران ئه‌وه‌یه دۆلاری وه‌کو جاران به‌ئاسانی ده‌ست بکه‌وێت هه‌وڵیش ده‌دات دۆلاری عێراق ببات بۆخۆی نه‌ک خۆی به ته‌نها، به‌ڵکو له‌ڕێگه حزبه‌کان و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی که نزیکی ئێرانن به‌وه ناسراون سێبه‌ری ئه‌و له عێراق ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که دژایه‌تی ئه‌م حکومه‌ته ده‌کرێت که حکومه‌تێکی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) یه واناسراوه یان هه‌موی ده‌ڕوخێت و یان ده‌مێنێت له‌وانه‌یه ڕۆژانی داهاتو گۆڕانکاریه‌ک له ئێران یان له ئه‌مریکا یاخود له دۆخی نێوده‌وڵه‌تی ببێت ئه‌گه‌ر گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ئه‌م حکومه‌ته ده‌ڕوخێنن ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن ئه‌وکاته ئه‌وانیش فشاری زۆر ناکه‌ن".