خەندان-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى کرد و رایگەیاند، کەش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى هەیە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى له ڕۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان له عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان پێكهاتبو.
ڕێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ کرا
ئەوەشی خستوەتەڕو، له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال، تاوتوێ كران.
نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان هاوکاربون بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان
نێچيرڤان بارزانى له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ستايشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كانى له عێراق كردوە بۆ كاركردنیان له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، وه‌ك هاوكار و يارمه‌تيده‌رێك بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى.
كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان هەیە
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، نێچيرڤان بارزانى وتی، كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان.
رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات
لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش ئاماژەی بەوەداوە، ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنييه‌ى ئه‌م دواييه بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردولا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هاتوه ئاراوه، به‌تايبه‌تى ده‌رباره‌ى ياساى بودجه‌ى عێراق و ياساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردولا هاوڕا بون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێويستيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، جه‌ختيشيان له گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه.