خەندان-
د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگەیاند، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن به‌بێ سازشكردن بۆ یه‌كتری و دونیا بینیی نیشتمانییانه، هیچ لایه‌نێك تێیدا سه‌ركه‌وتو نابێت.
هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه تازهكهیاندا
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ڕۆزی كه‌یڤ، كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و وێڕای پیرۆزباییكردن لێی به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه تازهكهیاندا.
به‌بێ سازشكردن بۆ یه‌كتری، هیچ لایه‌نێك تێیدا سه‌ركه‌وتو نابێت
لەکۆبونەوەکەدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و جیاوازی بۆچونی لایەنەکان لەسەر پرۆسەکە کرد و جه‌ختیی له‌وه كردوەتەوە كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن به‌بێ سازشكردن بۆ یه‌كتری و دونیا بینیی نیشتمانییانه هیچ لایه‌نێك تێیدا سه‌ركه‌وتو نابێت.
جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان هه‌رێم و بریتانیا کردەوە
لای خۆیه‌وه ڕۆزی كه‌یڤ، كونسوڵی گشتیی شانشینی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، سوپاسگوزاریی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كردوە بۆ پێشوازیلێكردنی، له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، هه‌ردولا به بایه‌خه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی بریتانیا كردوەتەوە.