خەندان-
لیژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش دژی كوردانی ئێزدی و داوا لە وڵاتانی دیکەش هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
ناساندنی تاوانه‌كانی داعش و به‌جینۆسایدناساندنی، به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی یاسیی و مرۆییه
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆبوەوە و لە راگەیەنرای کۆبونەوەکەدا هاتوە، سوپاسی په‌رله‌مان، گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كات كه ئه‌م تاوانه‌یان به جینۆساید ناساندوه، كاریش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش هه‌مان هه‌نگاو بنێن، چونکە ناساندنی تاوانه‌كانی داعش و به‌جینۆسایدناساندنی، به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی یاسیی و مرۆییه.
دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانیش به‌رده‌وامن له كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاریی و به‌ڵگه‌نامه
ئاماژەی بەوەشکردوە، پشتگیری له‌و خاڵانه‌ش ده‌كات، كه په‌یوه‌ستن به دادگاییكردنی تاوانباران، قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانییان و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، هەروەها دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانیش به‌رده‌وامن له كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاریی و به‌ڵگه‌نامه، به ئه‌رشیڤكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ تیمی یونیتاد، له پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری.
پەرلەمانی ئه‌ڵمانیا پێنجشه‌ممه‌ی رابردو دوای دانیشتنێك له باره‌ی دۆسیه‌ی ئێزێدییه‌كانه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانی تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، رونبوه‌وه كه ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌رامبه‌ر ئێزێدییهكانی باكوری رۆژئاوای عێراق ئه‌نجامیاندا جینۆسایدبو".