خهندان-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له ساڵیادی شههیدكردنی مامە ریشە، رایگهیاند، مێژو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا، داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه له پهیامێكدا رایگهیاند، "لەیادی 38 ساڵەی شەهیدبونی پڵنگە چنگ بەگڕەکەی گەرمیان و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی بێسنورمانەوە سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین".
مێژو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچونەوە
ئاماژهی بهوهشكردوه، "مێژو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا، داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژوی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنوسرێتەوە".
نەجمەدین شکور رەئوف زەنگەنە ناسراو بە "مامە ریشە" ناوێکی دیار و ناسراو لە ناو کوردان و عێراقدا
نەجمەدین شکور رەئوف زەنگەنە ناسراو بە "مامە ریشە" ناوێکی دیار و ناسراو لە ناو کوردان و عێراقدا، بەھۆی ئازایەتی و چاو نەترسی، کە پێشمەرگەیەکی قارەمان و ئازابوە و خەباتی بۆ ئازادی کوردستان کردوە و لەو پێناوەدا جەنگاوەو گیانی خۆی بەخت کردوە، ئەم ئازایەتی و گیان فیداییەی بو وایکرد کە بەناوبانگ بێت.
ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبانی قەزای چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان ھاتوهتە دنیاوە
ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبانی قەزای چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان، لە بنەماڵەیەکی جوتیاری کوردپەروەر ھاتوهتە دنیاوە، لەبەر ھەژاری و دەستکورتی بنەماڵەکەی خوێندنی بۆ تهواونهكراوه.
بە پیلانێکی پێشوەختەی حکومەتی بەعس و بەکارھێنانی "كهسانی نێوخۆ له ههرێم لەگەڵ دو هاوڕێیدا شەهیدکران
مامەڕیشە له 24ی 1ی 1985 بە پیلانێکی پێشوەختەی حکومەتی بەعس و بەکارھێنانی "كهسانی نێوخۆ له ههرێمی كوردستان" لەناوچەی جەباری سەر ڕێگای نێوان گوندی خاڵە بازیانی و گوندی کەوەڵەدا دەکەوێتە بۆسەیهكهوه و لەگەڵ دو ھاوڕێ و ھاوسەنگەری بەناوەکانی (سەردار و موحسین) شەھید دەکرێن.