خه‌ندان-
لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچونی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بڕیاریدا به میكانیزمێكی نوێ میلاك و بودجه‌ی هه‌ردو یه‌كه‌ی 70 و 80 بخاته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش موچه‌كانیان به‌پێی هه‌ژماری تایبه‌ت له بانكه‌كان دابه‌شبكرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچونی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له كۆبونه‌وه‌ی سێیه‌می خۆی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، بڕیاریدا به میكانیزمێكی نوێ میلاك و بودجه‌ی هه‌ردو یه‌كه‌ی 70 و 80 بخاته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.
ژماره‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان له 14 لیواوه كراونه‌ته 19 لیوا
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌م سێ ساڵه‌دا، بۆ ڕێكخستن و یه‌كخستنی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، ژماره‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان له 14 لیواوه كراونه‌ته 19 لیوا و میلاكی وه‌زاره‌تیش له 43 هه‌زار و 347 پێشمه‌رگه بوه‌ته 60 هه‌زار و 16 پێشمه‌رگه.
بڕیار درا كه موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بانكه‌كان و به‌پێی هه‌ژماری تایبه‌ت بدرێت
باسی له‌وه‌شكردوه، "به مه‌به‌ستی به‌ئه‌لیكترۆنیكردن و به‌سیستمكردنی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، بڕیار درا كه موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بانكه‌كان و به‌پێی هه‌ژماری تایبه‌ت بدرێت و ئێستا ژماره‌ی موچه‌وه‌رگرانی پێشمه‌رگه به‌پێی هه‌ژماری تایبه‌تی بانك له پێنج هه‌زار و 818 پێشمه‌رگه‌وه گه‌یشتوه‌ته 33 هه‌زار و 800 پێشمه‌رگه".
وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش له ڕوی چاكسازی و یه‌كده‌ستكردنی میلاكه‌وه، له سێ ساڵی ڕابردودا كاری ڕژد و گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "فه‌رمانده‌ییه‌كانی هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌ك و دو كه پێشتر له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا نه‌بون، له‌ماوه‌ی ڕابردودا خرانه‌وه سه‌ر میلاكی ئه‌و وه‌زاره‌ته كه ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش له ڕوی چاكسازی و یه‌كده‌ستكردنی میلاكه‌وه، له سێ ساڵی ڕابردودا كاری ڕژد و گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه".