خه‌ندان-
له‌شاری بورسای توركیا دیارده‌یه‌كی سه‌رنجراكێش له ئاسمانی شاره‌كه له نێو هاوڵاتیان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆوە، تێیدا جوڵه‌ی هه‌وره‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌فرێكی فڕیو دروست بو و شاره‌زایان دیارده‌كه بۆ هاو ئاڕاسته‌ی جوڵه‌ی هه‌وره‌كانی نزیک له شاخ و گرده‌كان ده‌گێڕنه‌وه.
رۆژنامه‌ی The Guardianی بریتانی بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتیان و به‌شێك له میدیاكانی توركیا له شاری بورسا دیمه‌نی ئاسمانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئاسمان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا شێوه‌یه‌كی سه‌ر و سه‌رنج راكێشی هه‌یه و دیمه‌نه‌كه‌ش له شێوه‌ی ته‌نێكی فڕیو دێته پێش چاو.
دیارده‌كه به‌هۆی هاو ئاهانگی جوڵه‌ی با و هه‌وره نزمه‌كانی نزیك له چیا و گردهكانهوه دروست ده‌بێت
باسی له‌وه‌شكردوه، شاره‌زایان و لێكۆڵه‌ره‌وانی دیارده گه‌ردونی ئاسمانییه‌كان ئه‌م هه‌ورانه به هه‌وره "گهردبینهكان" ناوده‌به‌ن، یه‌كێكه له‌و هه‌ورێك كه دروست ده‌بێت كاتێك هه‌وا جێگیر بێت و با له هه‌مان ئاراسته یان هاو ئاڕاسته‌ی به‌رزایی جیاوازه‌وه به‌سه‌ر گرد و شاخه‌كاندا ده‌شكێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و جوڵه‌ی با-یه‌دا دروستده‌بن.
له به‌رزی هه‌زار و 950 مه‌تر بۆپێنج هه‌زار مه‌تر دروست ده‌بن
The Guardian ئاماژه‌ی بهوهكردوه، ئه‌م هه‌وره به دروستبونیان شێوه‌ی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێش دروست ده‌كه‌ن و له‌لای به‌شێك له هاوڵاتیان به هه‌وری "ده‌فره فڕیوه‌كان" ناسراوه و له به‌رزی هه‌زار و 950 مه‌تر بۆپێنج هه‌زار مه‌تر دروست ده‌بن.