خه‌ندان-
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی هه‌ینی زیاتر له 50 وڵاتی هاوپه‌یمان و پاڵپشتیكاری ئۆكرانیا له ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه و هه‌وڵیاندا ئه‌ڵمانیا رازیبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تانكی په‌ره‌پێدراوی ڵێپرد-2 بۆ ئۆكرانیا بگوازێته‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌رلین قایلبكه‌ن و تا ئێستا ئه‌ڵمانی گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه هەڵنەکردوە.
تۆڕی هه‌واڵی Sky News، بڵاویكرده‌وه، پاش كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا و ناتۆ كه پاڵپشتی له ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتوبن له گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامێك بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی تانكی ڵێپرد-2-ی ئه‌ڵمانی بۆ كیێڤ بكه‌ن.
تا ئێستا ئه‌ڵمانیا رێگه به تانكه په‌ره‌پێدراوه‌كانی نادات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیك له سنوره‌كانی كیێڤ ببنه‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به جددی كریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرد كه بتوانن به‌رلین قایلبكه‌ن به‌وه‌ی رێگه به تانكه په‌ره‌پێدراوه‌كانی بدات به‌ره‌و ئۆكرانیا بگوازرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌ڵمانیا رێگه به‌و تانكانه‌ی نادات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیك له سنوره‌كانی كیێڤ ببنه‌وه.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ هاندانی ئه‌ڵمانیا بریتانیا 14 تانكی په‌ره‌پێدراوی چاڵێنجه‌ر-2 ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات
بریتانیا پێشتر ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ناردنی 14 تانكی هێرشبه‌ر له جۆری چاڵێنجه‌ر-2، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك له پێناو ئه‌وه‌ی هۆكارێكی پاڵنه‌رئامێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی وا له به‌رلین بكات ده‌ست به ره‌وانه‌كردنی تانكه په‌ره‌پێدراوه‌كانی بۆ ئۆكرانیا بكات، هه‌روه‌ها پۆڵندا و هۆڵنداش ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و كیێڤ داوای فڕۆكه‌ی F-16 بكات ئاماده‌ن بۆی دابن بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ هه‌ینی، نوێنه‌رانی زیاتر له 50 وڵاتی هاوپه‌یمان له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێژه و ئاستی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا بگوازنه‌وه.