خه‌ندان-
توێژه‌ر و کارمەندێکی پاركی نیشتیمانی كۆنوای له باكوری كوینزلاند-ی ئوسترالیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا توانیویانه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بۆقه‌كان كه به "تۆدزیلا" ناسراوه بدۆزنه‌وه كه كێشه‌كه‌ی 2 كیلۆ 700 گرامه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، كێلی گره‌ی، توێژه‌ر و پارێزه‌ری پاركی نیشتیمانی كۆنوای له باكووری كوینزلاند-ی ئوسترالیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، كاتێك له‌گه‌ڵ تیمهكیدا به‌نێو دارستهنهكهدا خه‌ركی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان بون، به رێكه‌وت بۆقێكی گه‌وره‌یان بینیوه كه له پێشدا له‌و بڕوایه‌دا بون كه راستی نییه.
كێشی بۆقه زه‌به‌لاحه‌كه 2 كیلۆ 700 گرامه
وتیشی، "ئه‌مڕۆ یه‌كێك له بۆقه زهبهلاحهكانمان دۆزیه‌وه كه سه‌ر به خێزانی وشكاوهكییهكانه و به (تۆدزیلا) ناسراوه، كێشه‌كه‌ی 2 كیلۆ 700 گرامه، مێینه‌یه و زۆر سه‌رسامی كردوین".
درێژیی ئه‌م بۆقه زه‌به‌لاحه 255 ملیمه‌تره
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "درێژیی ئه‌م بۆقه زه‌به‌لاحه 255 ملیمه‌تره و تیمێكی شاره‌زامان بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له ژینگه و سروشتی خۆیدا پێكهێناوه، بۆقی له‌و قهبارهیهم تائستا نه‌بینیوه و ئه‌م بۆقانه ده‌توانن هه‌رچی به قه‌باره‌ی ده‌میان بێت قوتی بده‌ن و بیخۆن".
ته‌مه‌نیان ده‌گاته 15 ساڵ
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ته‌مه‌نی ئه‌م بۆقه زه‌به‌لاحانه به‌ته‌واوه‌تی نازانرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر ته‌مه‌نیان به‌پێی گونجاوی سروشته‌كه‌یان له 15 ساڵ نزیك ده‌بێته‌وه".
پێشتریش له كتێبی گینسدا زه‌به‌لاحترین بۆقی تۆدزیلا كه تۆماركراوه، كێشه‌كه‌ی دو كیلۆ و 65 گرام بوه و له سوید تۆماركراوه و ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ش زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتوه و ژماره‌یان دو ملیار تێپه‌ڕناكات.