خه‌ندان-
پەرلەمانی یه‌كێتی ئەوروپا بڕیاڕێکی قورسی سەبارەت بە سوپای پاسداران پەسندکرد و خستیه لیستی تیرۆره‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ناوخۆی ئێران ده‌ڵێت، "پێیان وایە دەتوانن سوپای پاسداران لاواز بکەن کە لە دڵی خەڵکدایە و خزمەتی خەڵک دەکات، به‌ڵام بڕیاره‌كه كاریگه‌ری نابێت".
پەرلەمانی یه‌كێتی ئەوروپا له‌باره‌ی راپۆرتێکی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەی یەکێتییه‌كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوپای پاسداران بە هێزە جیاوازەکانییەوە بخرێنە نێو لیستی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا، کە بە "لیستی تیرۆری یەکێتیی ئەوروپا" ناوده‌برێت.
داوا لە یەکێتی ئەوروپا کرا هێزه‌كانی سوپای پاسداران، بەسیج، هێزی قودس بخرێنە نێو "لیستی تیرۆرەوە"
په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه هات كه ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کرد، کە هه‌ریه‌كه له هێزه‌كانی سوپای پاسداران، بەسیج، هێزی قودس و هەمو ئەو هێزانەی لە ژێر فەرمانی گاردی کۆماری ئیسلامی‌دان بخرێنە نێو "لیستی تیرۆرەوە".
په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا مه‌ترسی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە لەسێدارەدانی ئەم دواییەی خۆپیشاندەران
په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا مه‌ترسی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە لەسێدارەدانی ئەم دواییەی خۆپیشاندەران کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکاندا کردبو، کە "تەحەدای حکومەتی ئێرانیان" دەکرد.
تاوه‌كو سوپای پاسداران گەلی خۆی و هەمو ناوچەکە تیرۆر بکات، پێویستە وەک تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵ بکەین
هانا نۆمان، پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەڵمانیا لە پارتی سەوز لە ستراسبۆرگ
رایگه‌یاند، "تاوه‌كو سوپای پاسداران گەلی خۆی و هەمو ناوچەکە تیرۆر بکات، پێویستە وەک تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵ بکەین و بیانخەینە لیستی سزاکانەوە".
بڕیاره‌كه له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردو عەلی ڕەزا ئەکبەری هاوڵاتی ئێرانی- بریتانی به‌تۆمه‌تی "سیخوڕیكردن بۆ هەواڵگری بریتانیا" له‌سێداره‌دا، به‌ڵام بنەماڵەکەی ئه‌و تۆمه‌ته رەتدەکەنەوە.
پشتگیری لە پۆلێنكردنی سوپای پاسدارانی ئێران دەکەین وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی"
دوێنێش ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، پشتگیری لە پۆلێنكردنی سوپای پاسدارانی ئێران دەکات وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پێشێلكردنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ لە ئێران‌دا.
لە چەند مانگی رابردودا پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا و تاران تێکچوە، چونکە هەوڵەکان بۆ زیندوکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان وەستاون، تاران چەند هاوڵاتییەکی ئەوروپی دەستبەسەر کردوە له به‌رامبه‌ردا تادێت ڕەخنەی زیاتری لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران گرتوە.
پلانی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک تیرۆریست جێگەی نیگەرانی نییە
له‌وه‌ڵامی ئه‌وكاره‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
رایگه‌یاند، "پلانی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک تیرۆریست جێگەی نیگەرانی نییە و سوپای پاسداران بە هێزەوە درێژە بە كاره‌كانی دەدات".
هەندێک کەس لە ڕۆژئاوا دەیانەوێت کارێک بکەن لە دەرەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەندێک کەس لە ڕۆژئاوا دەیانەوێت کارێک بکەن لە دەرەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە هێزێکی فەرمی بڵێن "تیرۆریست"، ئەوەش لاوازی فیکری و ئەخلاقی و سیاسی خۆیان نیشان دەدات.
پێیان وایە دەتوانن سوپای پاسداران لاواز بکەن کە لە دڵی خەڵکدایە و خزمەتی خەڵک دەکات
لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری ناوخۆی ئێران وتی، "پێیان وایە دەتوانن سوپای پاسداران لاواز بکەن کە لە دڵی خەڵکدایە و خزمەتی خەڵک دەکات، سوپای پاسداران گرنگترین هێزی دژە تیرۆرە، لە سەرویدا شەهید سولەیمانی خۆشەویست و هێمای جیهانی شەڕی تیرۆر".
سپای پاسداران دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 پێکهێنرا و بوەتە هێزێکی گەورەی سەربازی لەو وڵاتە، لە ساڵی 2019شدا لەلایەن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکاوە وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی" دەستنیشانکرا.