خه‌ندان-
پۆیسی ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، گه‌وره مافیایه‌كیان له شاری پالێرمۆ ده‌ستگیركردوه كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا به نهێنی به‌هۆی خراپی ته‌ندروستییه‌وه چاره‌سه‌ری وه‌ردەگرت و ماوه‌ی 30 ساڵه له هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵدێت.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، پۆیسی ئیتاڵیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مسینا دینارۆ، گه‌وره مافیای ئیتاڵی كه له ساڵی 1993وه تا ئێستا له ده‌ست پۆلیس و لێكۆڵه‌ره‌وان هه‌ڵدێت ده‌ستگیركرا.
ئه‌و مافیایە ته‌مه‌نی 60 ساڵ بوه و به نهێنی له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدا بوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و
مافیایە ته‌مه‌ن 60 ساڵه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری پالێرمۆی پایته‌ختی سیسیلیا بوە و له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدا بوە به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی دریژخایه‌نی له‌گه‌ڵدا بوه.
ئه‌و مافیایه توشی شێرپه‌نجه بوه و به نهێنی چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت
پۆلیسی ئیتاڵیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و مافیایه توشی شێرپه‌نجه بوه و به نهێنی له نێو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و مافیایه‌ی 30 ساڵه به‌دوایه‌وه‌ن له‌وێدا داڵده دراوه".
سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جۆرجیا مڵۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ریگه‌یاند، "سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌وره مافیایه‌ی كه ماوه‌ی 30 ساڵه به‌دوایدا ده‌گرێین".
مسینا دینارۆ، گه‌وره مافیای ئیتاڵی یه‌كێكه له‌و مافیانه‌ی كه به‌بێ ئاماده‌بون خۆی سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیداوه و یه‌كێكیش بوه له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستی هه‌بوه له كوشتنی داواكاری گشتی تایبه‌ت به گژداچونه‌وه‌ی مافیاكانی ئیتاڵیا.