خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئۆكرانیا پێینایه 327 هەمین رۆژ له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا له دومانگی رابردودا هه‌وڵیاندا ستراتیژی هێرشه‌كانیان بۆ هێرشی ئاسمانی و درۆونی (Drown Attacks) گۆڕیوه، به‌ڵام هێزه‌كانی كییێڤ با پاڵپشتی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی ناتۆ و ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی روسیا.
بەپێی راپۆرتێکی شیکاری Financial Times، "وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ڕۆژی هه‌ینی رابردو كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شارۆچكه‌ی سۆڵێداری له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیایان راگه‌یاند، كه ئه‌و شارۆچكه‌یه به كانه خوێیه‌كانی ناسراوه و پاش چه‌ندین رۆژ له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی روسیا و ئۆكرانیا دواجار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی روسیاوه كۆنتڕۆڵكرا.
هه‌روه‌ها، كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و شارۆچكه‌یه بارگرانی بۆ هێزه‌كانی ئۆكرانیا دروستده‌كات له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی شاری با‌خموت له‌چێر كۆنتڕۆڵی خۆیان، ئه‌م شاره یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كان و بۆ هه‌ردو وڵات هێمایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و گرتن و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌كشاره ده‌بێت یه‌كه‌مین ئامانجی به‌دیهێنراو بۆ سوپای روسیا له هاوینی رابردوه‌وه و له ئێستاشدا بوه‌ته به‌ره‌یه‌كی گه‌رمی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی سوپای روسیا و ئۆكرانیا.
له‌راپۆرته‌كه‌شدا هاتوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه له جه‌نگ، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی له‌شكركێشی روسیا له 24ی (شوبات/2) ساڵی رابردوه‌وه، هێزه‌كانی ئۆكرانیا توانیویانه 74 هه‌زار و 443 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له خاكی داگیركراوی وڵاته‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ستی سوپای روسیا ده‌ربهێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له 11ی (تشرینی دوه‌م/10) هێزه‌كانی ئۆكرانیا رێڕه‌وی هێرش و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌كانیان بۆ هێرشكردن و گێڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستپێكرد و شاری خێرسن یا له چێر ده‌ستی هێزه‌كانی روسیا ده‌رهێنایه‌وه و هێزه‌كانی روسیاشیان به‌ره‌و سنوره‌كانی خۆیان و چه‌ن ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه پاشه‌كشه پێكرد، دوابه‌دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی ئۆكرانیا له‌و ناوچه‌یه وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان كشانه‌وه‌ی خۆیان له باشوری شاره‌كه ته‌واو كردوه و ئه‌مه‌ش وه‌ك هۆكارێك له‌پێناو گواستنه‌وه‌یان بۆ چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی له پێناو تۆماركردنی پێشه‌ڕوی، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی و شاره‌زایانی بواری سه‌ربازی ئه‌م هه‌واڵه‌ی روسیایان به‌گه‌وره‌ترین شكست له قه‌ڵه‌مدا له یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، مۆته‌كه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه و پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆكرانیا به‌ره‌وپێچونی زیاتر به‌خۆیه‌وه بینی و وای له سه‌ربازانی روسیا كرد سنوره‌كانی نزیك له روباری دنیپرۆ پاشه‌كشه‌بكه‌ن كه هێزه‌كانی ئۆكرانیا له‌رێگه‌ی موشه‌كهاوێژ (هاژه‌ك) و تۆپهاوێژه‌كانیانه‌وه له چوارچێوه‌ی ئۆپراسۆنێكدا ئه‌و هێرشانه‌یان ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه بو كه روسیا تاكه پایته‌ختی پارێزگاكه‌ی راده‌ست كرده‌وه كه له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانیه‌وه وه‌ك ئامانجێك ته‌ماشای ده‌كرد، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌رداری پێگه ستراتیژییه‌كانیش بو.
له‌راپۆرته‌كه‌ی Financial Timesشدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "له كۆتایی مانگی (ئاب/8)دا سوپای ئۆكرانیا یه‌كه‌م هێرشی به‌رپه‌رچدارانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا دژ به هێزه‌كانی روسیا ده‌ستپێكرد، كه ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا هێزه‌كانی ئۆكرانیا گازنده‌ی ئه‌وه‌یان له وڵاتانی ئه‌وروپا و ناتۆ ده‌كرد كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان به‌وشێوه‌یه نین كه بتوانن به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی روسیای پێبده‌نه‌وه و هێرشی كاریگه‌رتر ئه‌نجامبده‌ن"
پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆكرانیا به‌شێوازێكی ئێجگار زۆر كاریگه‌ریی ئه‌رێنیان تۆماركرد و ته‌نها له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا سێ هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له خاكی ئۆكرانیا ڕزگاركرا، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی ئۆكرانیا بو له‌و كاته‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیا له ناوچه‌كانی بوچا و ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كیێڤ كشانه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردوه، هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌رده‌وامن له پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه‌كانی روسیا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و توانیان ناوه‌ندی گواستنه‌وه‌ی شاری لیمان له نزیك باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دنێتسك كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه، كه سێ مانگ به‌رله‌ئێستا له ژێر كۆنترۆڵی روسیادا بو، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئۆكرانیاش بوه هۆكارێك له پێناو ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه تنها دوای سێ هه‌فته ده‌ست بكاته ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه و قۆناغی پێشڕه‌وییه‌كانی به‌ره‌و سڤاتۆڤێ كه ناوه‌ندێكی لۆجستییه بۆ روسیا بنێت و ببێته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی روسیا له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی خاركیڤ و ده‌وروبه‌ریشی بكشێنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، گۆڕانكاری به‌رچاو له ئامانجه‌كانی سوپای ئۆكرانیا رویدا و ململانێكان به‌ره‌و ناوچه‌ی دۆنباس دوای شكستی روسیا له گرتنی كیێڤ ئاڕاسته‌ی وه‌رگرت، هێرشه خێرا و به‌رپه‌رچداره‌كانی سوپای ئۆكرانیا، بونه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و زئامانجه‌كانی روسیا به چه‌قبه‌ستویی بمێننه‌وه و چیدیكه نه‌یانتوانی ئامانجه‌كانیان بپێكن.
ڕوسییەكان له كیێڤ به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه بێبنه‌ماوه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كیێڤ كشانه‌وه، هه‌وڵدان بۆ قایلكردنی به‌رپرسانی كیێڤ بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت هه‌وڵكی دیكه‌ی روسییه‌كان بو بۆ ئه‌وه‌ی كات بۆ خۆ رێكخسته‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه.
له ده‌ستپێكی جه‌نگیشه‌وه، هاوڵاتیانی ئۆكرانیا به‌لێشاو به‌ره‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئاواره‌بون و زیاتر له دو ملیۆن و 85 هه‌زار هه‌وڵاتی ئۆكرانی به‌ره‌و روسیا، ملوێنێ و 54 هه‌زار به‌ره‌و پۆڵاند، ملوێنێك و دو هه‌زار به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا، 500 هه‌زار هه‌وڵاتی دیكه‌ش به‌ره‌و مۆڵدۆڤا ئاواره‌بون.