خه‌ندان-
نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگەیاند، وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكرنی ئۆكرانیا و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌یان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 14 تانكی په‌ره‌پێدراوی چاڵێنجه‌ر-2 و چوار هێلیكۆپته‌ری ئاپاچی په‌ره‌پێدراو بۆ كیێڤ ده‌گوازنه‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Mirrorی بریتانی، نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی وڵاته‌كه بڕیاریانداوه ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و تانكی په‌ره‌پێدراوی وڵاته‌كه‌یان ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكه‌ن.
تانكه‌كان له جۆری چاڵنجه‌ر-2 و هێلیكۆپته‌ره‌كانیش له جۆری ئاپاچی-ن
باسی له‌وه‌شكردوه، "تانكه‌كان له جۆری چاڵنجه‌ر-2 و هێلیكۆپته‌ره‌كانیش له جۆری ئاپاچی-ن، پاكێجه‌كه‌ی بریتانیا به‌شێوه‌یه‌كه كه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتودا کیێڤ تانكه په‌ره‌پێدراوه‌كانیان پێده‌گات و پاشان هێلیكۆپته‌ره‌كان".
هێلیكۆپته‌ره‌كان به موشه‌كی ئاڕاسته‌كاری په‌ره‌پێدراو له جۆری (Hellfire) پاڵپشتی كراون
نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هێلیكۆپته‌ره‌كان به موشه‌كی ئاڕاسته‌كاری په‌ره‌پێدراو له جۆری (Hellfire) پاڵپشتی كراون و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه سودیان لێوه‌ربگیرێت".
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له‌كاتێكدایه، پێشتر، ریشی سه‌ناك، سه‌رۆك وه‌زیانی بریتانیا رایگه‌یاندبو، بریتانیا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا 14 تانكی چاڵێنجه‌ر-2 بۆ هێزه‌كانی كیێڤ ده‌گوازێته‌وه.