خه‌ندان-
ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا (10-Downing Street) ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوه هاوكاری سه‌ربازی نوێ بۆ كیێڤ ره‌وانه بكات و تانكی په‌ره‌پێدراوی چاڵنجه‌ر-2یش له‌ناو هاوكاریه نوێیه‌كاندایه، بەئامانجی ئەوەی روسیا له‌مه زیاتر ده‌ستدرێژی نه‌كاته سه‌ر وڵاتانی دراوسێی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل نه‌كات
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بڵاویكرده‌وه، ریشی سه‌ناك سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندوه، "ئامانجی بریتانیا به‌رده‌وامیدانه به پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان به سه‌ربازانی ئۆكرانیا و دوباره گێڕانه‌وه‌ی ئازادی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا".
بریتانیا تانكی په‌ره‌پێدراو و هێرشبه‌ر له جۆری چاڵنجه‌ر-2 ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه ده‌كات
باسی له‌وه‌شكردوه، "بریتانیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له‌پێناو ئه‌وه‌ی تانكی په‌ره‌پێدراو و هێرشبه‌ر له جۆری چاڵنجه‌ر-2 ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كان روسیا بكات و له‌گه‌ڵیشدا پاكێجێكی نوێی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكات كه له نێویدا سیستمی موشه‌كهاوێژ و تۆپهاوێژ له‌خۆده‌گرێت".
سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئۆكرانیا و پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه‌كانی روسیا به‌ره‌و سنوره‌كانی خۆیان هه‌نگاوێكی كاریگه‌رییانه و گرنگن
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیاشدا هاتوه، "سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئۆكرانیا و پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه‌كانی روسیا به‌ره‌و سنوره‌كانی خۆیان هه‌نگاوێكی كاریگه‌رییانه و گرنگن و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی خێرا وڵاتانی جیهان هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا بگوازنه‌وه له‌پێناو ئه‌وه‌ی روسیا له‌مه زیاتر ده‌ستدرێژی نه‌كاته سه‌ر وڵاتانی دراوسێی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل نه‌كات".
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵندا له دوایین كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی قورس ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كات و له‌نێویشیاندا تانكی لێپرد-ی په‌ره‌پێدراو بونی هه‌یه.