خه‌ندان-
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا ده‌یان كۆچبه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریاوانییه‌وه دەستگیرکران كه بەنیازبون بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن، ده‌شڵێت، ده‌یان كۆچبه‌ری دیكه‌ش رزگاركراون كه له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه دیپۆرتکرابونەوە.
هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگه‌یاند، 12ی ئه‌م مانگه، لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئیزمیر 56 كۆچبه‌ر لەسەر بەلەمێکی چارۆکەداردا دەستگیرکران، کە بەنیازبون بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن لەناو كۆچبه‌ره‌كانیشدا هاوڵاتیەکی تورکی دەستگیرکرا كه بۆ مەبەستی داواکردنی مافی پەنابەرێتی لەگەڵ كۆچبه‌ره‌كان بەڕێکەوتبو.
لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئیزمیر 26 كۆچبه‌ری دیكه ده‌ستگیركران
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئیزمیر 26 كۆچبه‌ری دیكه ده‌ستگیركران، کە بەنیازبون بە بەلەمی چوپ بپەڕنەوە بۆ یۆنان، هاوكات 40 كۆچبه‌ری دیكه رزگاركران كه لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە.
لەناوچەی مەندەریس 27 كۆچبه‌ر لەسەر بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
ئەندامه‌كه‌ی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی له توركیا ده‌ڵێت، رۆژێك پێشتر و له 11ی ئه‌م مانگه‌دا، لەناوچەی مەندەریس 27 كۆچبه‌ر لەسەر بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە، هه‌روه‌ها لە ناوچەکانی سەفیری هیسارو چەشمێ 59 كۆچبه‌ر رزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ماوه‌ی رۆژی 9 تاوه‌كو 12ی ئه‌م مانگه 98 كۆچبه‌ر له لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ رزگاركران كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه دیپۆرتکرابونەوە.