خه‌ندان-
پیاوێكی هیندستانی له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌ی په‌یكه‌رێكی پلاستیكی له‌سه‌ر شێوازی هاوسه‌ره‌كه‌ی دروستده‌كات كه به‌هاكه‌ی سێ هه‌زار دۆلاره، پیاوه‌كه ده‌ڵێت، "كێشی ئه‌و په‌یكه‌ره 30 كیلۆگرامه و ئه‌و جلکانهشی له‌به‌ردایه كه هه‌میشه هاوسه‌ره‌كه‌م ئاره‌زوی هه‌بو بیپۆشێت".
به‌پێی رۆژنامه‌ی Times of India، پیاوێكی هیندستانی وه‌سیه‌تێكی هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌ی جێبه‌جێده‌كات و په‌یكه‌رێكی به شێوه و باڵای خۆی بۆ دروستده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك جێبه‌جێكردنی ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی پێش كۆچكردنی داوای لێكردبو.
له ماوه‌ش شه‌ش مانگی ته‌واودا په‌یكه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی تەواو بو
باسی له‌وه‌شكردوه، ساندیلیا، ئه‌و پیاوه
هیندستانیەی كه له‌سه‌ر داوای هاوسه‌ره‌كه‌ری به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕا له پێناو ئه‌وه‌ی په‌یكه‌رێكی به قه‌باره‌ی هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌ی بۆ دروستبكات توانی سه‌ركه‌وتوبێت و ئه‌و هونه‌رمه‌نده بدۆزێته‌وه و له ماوه‌ش شه‌ش مانگی ته‌واودا په‌یكه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆدروست بكات.
به‌بڕی سێ هه‌زار دۆلار په‌یكه‌رێكی پلاستیكیم بۆ دروستكرد
له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی هاوسهرهكهشیهوه ئه‌و پیاوه هیندیه وتی، "هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر خۆشده‌وێت، ئه‌و به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام پێش ئەوه‌ی گیانله‌ده‌ستبدات داوایلێكردم په‌یكه‌رێكی بۆ دروستبكه‌م له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌میشه لهلامبێت و له‌یادی نه‌كه‌م، منیش ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌وم جێبه‌جێكرد و به‌بڕی سێ هه‌زار دۆلار په‌یكه‌رێكی پلاستیكیم بۆ دروستكرد".
كێشی ئه‌و په‌یكه‌ره 30 كیلۆگرامە و ئه‌و جلكانهی له‌به‌ردایه كه هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌میشه ئاره‌زوی هه‌بو بیپۆشیایه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ئه‌و كاره‌ی جێبه‌جێكرد زۆر به‌وردی سه‌رقاڵی بوە، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد هاوسهرهكهمی داتاشیوهتهوه، هه‌روه‌ها كێشی ئه‌و په‌یكه‌ره 30 كیلۆگرامە و ئه‌و جلكانهی له‌به‌ردایه كه هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌میشه ئاره‌زوی ئه‌وه‌ی هه‌بو بیپۆشیایه".