ناسا هەسارەیەكی هاوشێوەی زەوی دۆزییەوە

01:28 - 12/01/2023

10002جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینەكانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، تیمەكانی بەدواداچون و دۆزینەوەی هەسارە و ئەستێرە ونەكان توانیویانە هەسارەیەكی نوێ بدۆزنەوە كە بەدەوری ئەستێرەیەكی بچوكدا دەسوڕێتەوە و نزیكەی 100 ساڵی روناكی لە زەویەوە دورە و بەهۆی هاوشێوەبونێكی زۆری قەبارەكەی بە قەبارەی زەوی، گومانی بونی ژیانی لەسەر دەكرێت. 

بەپێی تۆڕی هەواڵی Fox Weather، ئاژانسی ناسا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تیمەكانی پشكینی و گەڕان بەدوای هەسارە و ئەستێرە ونەكان توانیویانە هەسارەیەكی بە قەبارەی زەوی بدۆزنەوە، كە بە دەوری ئەستێرەیەكی بچوكدا دەسوڕێتەوە كە نزیكەی 100 ساڵی ڕووناكی لە هەسارەكەمانەوە دورە".

قەبارەی هەسارەكە 95% هاوشێوەی قەبارەی هەسارەی زەوییەوە 
باسی لەوەشكردوە، "ئەو هەسارە نوێیەی كە دۆزراوەتەوە ناوی (TOI 700 e)، پێكهاتەی هەسارەكە بەردیینەییە و قەبارەكەی 95% هاوشێوەی قەبارەی هەسارەی زەوییە، هەروەها ئەم تەنە ئاسمانییە چوارەم هەسارەیە كە دۆزراوەتەوە و بەدەوری ئەستێرەیەكی بچوك بە ناوی (M TOI 700) دەسوڕێتەوە". 
هەسارەكە دەكرێت نیشانەكانی ژیانی لەسەر هەبێت
ناسا ئاماژەی لەوەشكردوە، "ئەم هەسارە نوێیە یەكێكە لەو هەسارانەی كە بەهۆی قەبارە و پێكهاتوەكانییەوە دەكرێت نیشانەكانی ژیانی لەسەر هەبێت و لەئێستاشدا تیمەكانیان لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەستپێكردوە".