لەناوچەیەکی هەرێم بومەلەرزە رویدا

08:57 - 12/01/2023

4228جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسنوری قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری رێختەر رویدا و لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقیش دەڵێت، بومەلەرزەکە زیانی نەبوە.

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە بەپێوەری رێختەر رویداوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتژمێر 1:49 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە بەپێوەری رێختەر لە باکوری رۆژئاوای سلێمانی رویداوە.

هیچ زیانێکی بومەلەرزەکە تۆمارنەکراوە

ئەوەشی خستوەتەڕو، بومەلەرزەکە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بوە و لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە، تائێستاش هیچ زیانێکی بومەلەرزەکە تۆمارنەکراوە.

نیشانەکردن

گەرمیان