خه‌ندان-
وته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ 157 هه‌زار و 250 دینار به‌رزبۆوه، له‌ئێستادا دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه، به‌یه‌ك راگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندیش دۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، هه‌ربۆیه ناتوانرێت پێشبینی بۆ ئاینده‌ی به‌های دینار بكرێت.
جه‌بار گۆران وته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 157 هه‌زار و 250 دینار، به‌ڵام دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و ئێستا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 156 هه‌زار و 500 دینار، هۆكاری سه‌ره‌كیشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه بانكی ناوه‌ندی هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به خستنه‌ڕوی دۆلار بڵاونه‌كردۆته‌وه.
عێراق پڕه له موفاجه‌ئه و به یه‌ك راگه‌یه‌ندراو دۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت
وتیشی، "عێراق پڕه له موفاجه‌ئه و به یه‌ك راگه‌یه‌ندراو دۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌جۆرێكه كه شڵه‌ژانێكی زۆر خراپی له‌بازاڕه‌كان دروستكردوه، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ بانكی ناوه‌ندی دۆلار بفرۆشرێت بێگومان به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌دینار داده‌به‌زێت، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كات، وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌گه‌ر پێویستیان به دۆلار بێت راسته‌وخۆ خۆیان ده‌توانن له‌بانكی ناوه‌ندی دۆلار وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری دروستكرد و به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زی".
ئه‌گه‌ر بانكی ناوه‌ندی ئه‌گه‌ر دۆلار زیاد بخاته‌بازاڕه‌وه و به‌فه‌رمی رایبگه‌یه‌نێت، دۆلار داده‌به‌زێت
سه‌باره‌ت به پێشبینیه‌كانیان بۆ داهاتوی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، جه‌بار گۆران ئاشكرایكرد، "ئه‌گه‌ر بانكی ناوه‌ندی ئه‌گه‌ر دۆلار زیاد بخاته‌بازاڕه‌وه و به‌فه‌رمی رایبگه‌یه‌نێت، دۆلار داده‌به‌زێت، به‌نه‌خستنه‌ڕوی دۆلاریش به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه و به‌هاكه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه".
چه‌ند سیناریۆیه‌ك له‌ئارادایه كه یه‌كێكیان به‌م پینه‌په‌ڕۆیه بانكی ناوه‌ندی ناتوانێت چاره‌سه‌ری دراوی عێراقی بكات
جه‌بار گۆران ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "چه‌ند سیناریۆیه‌ك له‌ئارادایه كه یه‌كێكیان به‌م پینه‌په‌ڕۆیه بانكی ناوه‌ندی ناتوانێت چاره‌سه‌ری دراوی عێراقی بكات، به‌شێكی دیكه‌شی جۆرێكه له‌گه‌نده‌ڵی هه‌رچه‌ند باس له‌سپیكردنه‌وه‌ی دراو ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ نمونه ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی دۆلار 112 ملیۆن دۆلاری فرۆشتوه و كه‌س نازانێت به‌كێی فرۆشتوه، پێشتر بانكه‌كانی دیاریده‌كرد كه ئه‌وه‌نده دۆلاری به‌و بانكه فرۆشتوه، ئێستا ئه‌مه‌ی نه‌ماوه".
11 ملیار و 200 ملیۆن دینار كه نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن دۆلار ده‌كات چه‌ند بانكێك قازانجیان كردوه
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌كۆی فرۆشتنی 112 ملیۆن دۆلار كه هه‌ر 100 دۆلارێك به 148 هه‌زار دینار فرۆشراوه، واته 10 هه‌زار دینار كه‌متر له‌نرخی بازاڕ، 11 ملیار و 200 ملیۆن دینار كه نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن دۆلار ده‌كات جیاوازی هه‌یه، هیچ هاوڵاتیه‌كیش لێی سودمه‌ندنه‌بوه و سوده‌كه‌ی ته‌نها بۆ ئه‌و بانكانه بوه كه دۆلاریان وه‌رگرتوه، ئه‌و بانكانه‌ش كێن؟ ئاشكراناكرێن، كه ئه‌مه‌ش پێموایه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ دروستكردوه".