موچه‌ی لیواكانی پیاده‌ دابه‌شده‌كرێت

06:49 - 07/01/2023

10321جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژی دوشه‌ممه‌ 9ی (كانونی دوه‌م/1) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی لیواكانی پیاده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی زایینی و كریسمس و رۆژه‌كانی پشوی ئه‌م بۆنه‌یه‌، دابه‌شكردنی موچه‌ی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دواكه‌وت، به‌ڵام له‌ رۆژی 9ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2023 ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌".

 موچه‌ی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌بودجه‌ی ئه‌مریكا دابینده‌كرێت

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "موچه‌ی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌ بودجه‌ی به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دابینده‌كرێت".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، پێنجشه‌ممه‌ی رابردو موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا، بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش موچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی دابه‌شبكرێت.

نیشانەکردن

موچە