خه‌ندان-
به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌یانی ئه‌مڕۆ دابه‌زی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 155 هه‌زار و 550 دینار، نرخی زێڕیش گه‌یشته به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردودا و یه‌ك ئۆنسه گه‌یشته 1866 دۆلار.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
155,550
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4,050,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
1860=100$
نرخی یۆر بەرامبەر دینار
164,250=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
184,250=£100
نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار
1000=218,000
نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار
1000=146,500
نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار
1000=151,500
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=106$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=119,050$
نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار
1000=140$
نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار
1000=94$
نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار
1000=98,050$
پەیجی تایبەت بە بازاڕی دۆلارەكە
نرخی زێڕیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه
محه‌مه‌د حسێن، له زه‌ڕه‌نگه‌ری نیاز له سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه و ئۆنسه‌یه‌ك به‌رامبه‌ره به 1866 دۆلار و نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 18 به 345 هه‌زار دیناره.
نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یاری 21 به 400 هه‌زار دیناره
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یاری 21 به 400 هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها نرخی لیره‌یه‌ك زێڕ به 395 دۆلاره.
زێڕ له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت مانگی رابردودا نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و نرخه
ئه‌و بازرگانه‌ی زێڕ ده‌ڵێت، زێڕ له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت مانگی رابردودا نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و نرخه، ئەوەش لەکاتێکدایە به‌پێی دوایین ڕاپۆرتی بازاڕی کاری ئەمریکا کە رۆژی هەینی لەلایەن وەزارەتی کاری ئەمریکا بڵاوكرایه‌وه ئاماژه به ساردبونەوەی بازاڕی کار له وڵاته‌كه‌دا دەدەن.
هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ لە مانگی ڕابردودا زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا خاوبوەوە
لەلایەکی دیکەوە پێده‌چێت یه‌كێكی دیكه له به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی زێڕ ئه‌وه‌بێت كه هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ لە مانگی ڕابردودا زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا خاوبوەوە بەهۆی خاوبونەوەی تێچوی وزە، ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌و كانزا گران به‌هایه بەردەوام بێت لە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی، کە پێناچێت ڕێڕەوی سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندی ئەوروپا بۆ ئێستا بگۆڕێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هەفتەی یەکەمی ساڵی 2023، زێڕ زیاتر لە 1% زیادیکردوە.