خه‌ندان-
یه‌كێتی تۆپی پێی كوه‌یت ڕایگه‌یاند، شاندی فه‌رمییان له كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی 25 له به‌سره كشایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح نوێنه‌ری ئه‌میری كوه‌یت و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوه‌یت به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیه‌وه نه‌یانتوانی بچنه ناو یاریگاوه.
یه‌كێتی تۆپی پێی كوه‌یت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ناڕه‌زایی قوڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به خراپی ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی 25 و ئه‌و په‌لاماره جه‌ماوه‌ریی و قه‌ره‌باڵغییه‌ی كه دروستبو، به‌وهۆیه‌وه ڕێگری له نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح نوێنه‌ری ئه‌میری وڵات و فه‌هد ناسر سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوه‌یت كرا كه بچنه ناو یاریگاوه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوه‌یت هاوتا عێراقییه‌كه‌ی له ناڕه‌زایه‌تی خۆی له دژی ئه‌م بابه‌ته ئاگاداركردۆته‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوه‌یت هاوتا عێراقییه‌كه‌ی له ناڕه‌زایه‌تی خۆی له دژی ئه‌م بابه‌ته ئاگاداركردۆته‌وه، له پێناو پاراستنی پێگه و گرنگی پاڵه‌وانێتییه‌كه و پاڵپشتیكردنی پاڵه‌وانێتیه‌كه، بۆیه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوه‌یت به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌گه‌ڵ دڵنیاییهكانی هه‌ڵبژارده‌كانی دیكه كه هه‌مو ئامرازه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی له‌به‌رده‌ستدان بۆ به‌رده‌وامی به‌شداریكردن".
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوه‌یت و شاندی یاوه‌ری به‌دواداچون بۆ كاروباری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن
باسی له‌وه‌شكردوه، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوه‌یت و شاندی یاوه‌ری به‌دواداچون بۆ كاروباری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی یاریزانه‌كان كاریگه‌ری هیچ كام له‌و ڕوداوانهیان له‌سه‌ر نه‌بێت.
