خه‌ندان-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌یاوه‌ری پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ردانی به‌سڕه‌یان كرد به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بون له پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی 25، ته‌نها پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاماده نه‌بو، له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئازاد تۆفیق ده‌ڵێت، "مه‌وعیدم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا هه‌بو بۆیه به‌شدار نه‌بوم".
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، من له‌رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه بۆ ئەمڕۆ مه‌وعیدم له‌گه‌ڵ كونسوڵی ئه‌ڵمانیا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان هه‌بو، بۆیه نه‌متوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و پارێزگاره‌كانی دیكه سه‌ردانی به‌سڕه بكه‌م".
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، هه‌ریه‌ك له د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك بۆ بینینی پاڵه‌وانێتی كه‌نداو 25 به‌ره‌و به‌سڕه به‌ڕێكه‌وتن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ئاماده‌بونی سه‌ركرده و نوێنه‌ری به‌شێك له وڵاتان و سه‌دان هه‌زار هانده‌ر پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی 25 له به‌سڕه ده‌ستیپێكرد و بڕیاریشه تاوه‌كو 19ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، تێیدا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (عێراق، عوممان، سعودیه، یه‌مه‌ن، به‌حرین ، كوه‌یت، قه‌ته‌ر ، ئیمارات) له‌كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی نازناوهكهدان.